بە گرافیک.. ناتۆ لە عێراق

K24 - هەولێر

هاوپەیمانى باکوورى ئەتڵەسى (ناتۆ) لە ساڵی 1949 دامەزراوە و 30 وڵات ئەندامی ناتۆن و بە بەهێزترین هاوپەیمانی لەسەر ئاستی جیهان دادەنرێت.

دوای روخانی رژێمی بەعسی عێراق، لە ساڵی 2004 ناتۆ بە فەرمی لە عێراق دەستی بە ئەرک کرد، لە ساڵی 2018 ئەرکەکانی لە عێراق فراوان کردووە و بنکەی سەرەکی لە عێراق لە بەغدایە.

ئێستا 500 سەربازی ناتۆ لە عێراق هەن، کە ئەرکی سەرەکیان مەشق و را‌هێنانە بە سوپای عێراق، ناتۆ بە نیازە هێزەکانی لە عێراق لە 500 سەربازەوە بۆ 5500 سەرباز زیاد بکات.