ڤاران وێستگهی داهاتووی له دوای ریال مهدرید دیاری كرد
رافایل ڤاران بەرگریکاری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا نزیکە لە پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، کارگێری یانەی مانچێستەر یونایتد بەشێوەیەکی فەرمی گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئەو یاریزانە دەست پێکردووە و هەردوولا گەیشتونەتە رێکەوتنێکی سەرەتایی، تەنها ماوە شایانەکان دەستبەرداری ئەو یاریزانەیان بن.
سەرچاوەکە ئەوەشی بلاوکردەوە کە شەیتانە سوورەکان ئامادن لە پێناو گواستنەوەی بەرگریکارە فەرەنسیەکە، 50 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی شایانەکان بکەن، ئەمە لە کاتێکدایە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسیش لەسەر هێڵە بۆ گواستنەوە.
رافاییل ڤارانی تهمهن 28 ساڵ، پێش 10 ساڵ لهمهوبهر له یانهی لێنسی فهرهنسا به بههای 10 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مهدرید، لهگهڵ یانهی شایانه له كۆی 360 یاری، 17 گۆڵ و 7 ئاسیستی كردووه.