مباپێ بڕیاری كۆتایی دا گرێبهستهكهی لهگهڵ پاریس نوێ ناكاتهوه
بەپێی سەرچاوەکانی فەرەنسا کیلیان مباپێ رەتیکردووەتەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێ بکاتەوە.
بەپێی رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی مباپێ بە کارگێری یانەکەی راگەیاندووە نایەوێت لە هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێ بکاتەوە، یاریزانە فەرەنسیەکە بە کارگێری یانەکەی راگەیاندووە ئێستا رێز لە گرێبەستەکەی نێوانیان دەگرێت و بۆ دوا وەرز یارییان بۆ دەکات.
لیکیپ هێمای بۆ ئەوەش کردووە مباپێ دەیەوێت ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس تەواو بکات و ئەمەش مانای ئەوەیە لە هاوینی 2022 بە سەربەستی ئەم یانەیە جێدەهێڵێت و ئەمەش گورزێکی گەورە لە هیواکانی پی ئێس جی دەدات، بە پێچەوانەوە ریال مەدرید بەم هەواڵە دڵخۆش دەبێت کە گرنگی بە گواستنەوەی ئەم یاریزانە دەدات.
چاوەڕێش دەکرێت لەدوای یۆرۆ پاریس گفتوگۆی دیکە لەگەڵ مباپێ بکات و ئامادەیە مووچەی ساڵانەی بگەیەنێتە پەنجا ملیۆن یۆرۆ.
كلیان مباپێ تهمهن 22 ساڵ، له هاوینی 2018 له یانهی مۆناكۆ به بههای 145 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاریس سانجێرمان، لهگهڵ ئهو یانهیه 171 یاری كردووه، 132 گۆڵ و 61 ئاسیستی تۆمار كردووه و له هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبهستهكهی لهگهڵ پی ئێس جی پاریس كۆتایی دێت.