به‌ بڕی 185 ملیۆن دینار تۆڕى ئاوی گوندى سماقوكی سەر بە قەزای ئاکرێ داده‌نرێت

ئەم پڕۆژەیە كاریگه‌رى بۆ سه‌ر په‌ره‌پێدانى سێكته‌رى ئاو ده‌بێت و به‌ شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆش جێبه‌جێ ده‌كرێت

ئاکرێ
ئاکرێ

K24 – هەولێر:

وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار بڵاویكرده‌وه‌، به‌ بڕى (185) ملیۆن دینار، به‌ شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ پڕۆژه‌ى تۆڕى ئاو و لێدانى چه‌ند بیرێك، له‌ گوندى سماقوك، له‌ قه‌زاى ئاكرێ جێبەجێ دەکرێت.

وه‌زاره‌تى شاره‌وانى راشیگه‌یاند، دواى وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ پاره‌ى په‌ره‌پێدانى سێكته‌رى ئاو، بڕى( 185،173،600) دینار، بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى ئاكرێ دابینكرا.

وه‌زاره‌تى شاره‌وانى روونیشیكرده‌وه‌، ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ى دانانى ئاو و لێدانى بیر بۆ گوندى سماقوك، له‌ سه‌نته‌رى ئاكرێ، دابینكراوه‌، كه‌ كاریگه‌رى بۆ سه‌ر په‌ره‌پێدانى سێكته‌رى ئاو ده‌بێت و به‌ شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆش جێبه‌جێ ده‌كرێت.

ک.ب