ئیبراهیم برۆ: كاتی چاوپۆشیكردن له تاوانه‌كانی په‌یه‌ده له رۆژئاوای كوردستان به‌سه‌رچوو
K24- هه‌ولێر:
ئیبراهیم برۆ، سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا "ئه‌نه‌كه‌سه" له‌باره‌ی شه‌هیدكردنی ئه‌مین عیسا، گه‌نجه‌كه‌ی شاری حه‌سه‌كه له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا له گرتووخانه‌كانی ئاسایشی په‌یه‌ده له رۆژئاوای كوردستان گوتی: ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه، له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا سه‌دان حاڵه‌تی له‌مشێوه‌یه روویانداوه و تا ئیستاش به ده‌یان حاڵه‌ت به نهێنی هێڵراونه‌ته‌وه و تائێستاش كه‌سوكاری به‌شێك له قوربانییه‌كان به‌دوا رۆڵه‌كانیاندا ده‌گه‌ڕێن، زۆر جاریش به ئاشكرا ئه‌و كاره دڕندانه كراون و دووپاتیكرده‌وه، ئێستا ئه‌و سه‌رده‌م به‌سه‌رچوو كه به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره تاوانانه بێده‌نگ بین و چیتر تاوانه‌كانی ئیداره‌ی په‌یه‌ده له رۆژئاوای كوردستان قبووڵكراو نین.
هه‌وره‌ها سوپاسی خانه‌واده‌ی ئه‌مین عیسای كرد، كه ئه‌و كاره دڕندانه‌ی په‌یه‌ده‌ی له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی ته‌رمی شه‌هیده‌كه‌یان ئاشكرا كرد.
ئه‌م گوتانه‌ی ئیبراهیم برۆ له‌كاتی میوانداریكردنی له بڵاوكراوه‌ی ده‌نگوباسی كوردستان24ـدا هاتوون و دووپاتیكرده‌وه، كارێكی باشه كه ئێستا لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌ڵوێستی خۆیان له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه نیشان ده‌ده‌ن، چونكه ئه‌مه مانای وایه كه هێزێك هه‌یه چاودێری ئه‌و كار و ره‌فتاره هه‌ڵانه‌ی په‌یه‌ده ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه نه‌ك ته‌نیا ده‌ستگیركردن و ئه‌شكه‌نجه‌دان، به‌ڵكو هه‌ندێك حاڵه‌ت روو ده‌ده‌ن، كه منداڵی خه‌ڵكیش ده‌ڕفێنن و كار له‌سه‌ر گۆڕینی هزر و ئاراسته‌یان ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك كه كه‌سوكاری ئه‌و منداڵانه ناتوانن رۆڵه‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه، ته‌نانه‌ت ناتوانن چاویشیان پێ بكه‌وێت و ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكیش به‌بێ تاوان ده‌ستگیر ده‌كرێن.
هه‌وره‌ها گوتی: ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیرده‌كرێت، تۆمه‌تی بێ بنه‌مایان ده‌خرێته پاڵ، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سوكاره‌كانیان بترسێن و نه‌وێرن له منداڵه‌كانیان بپرسن، به‌ڵام ئه‌مجاره به شه‌هدیكردنی ئه‌مین عیسا به‌م شێوه نامرۆڤانه‌یه، كه هیچ تاوانێكی نه‌بوو، ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌نه‌كه‌سه و خانه‌واده‌ی شه‌هید ئه‌مینیش ده‌نگی خۆمان به‌رزكرده‌وه.
برۆ گوتیشی: به‌شێك له به‌رپرسیارێتی شه‌هیدكردنی ئه‌و گه‌نجه ده‌كه‌وێته‌ی ئه‌ستۆی خودی ئه‌مه‌ریكاش، چونكه ئێستا ئه‌مه‌ریكا له‌و ناوچه‌یه بوونی هه‌یه و رووداوی له‌مشێوه‌یه له سنووری هه‌ژموونه‌كه‌ی رووبدات، به‌كه‌م سه‌یر ده‌كرێت، بۆیه نابێت ئه‌و جۆره ره‌فتارانه قبوڵ بكات، چونكه چۆن رووسیا له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی سووریا باڵاده‌سته و توركیا له ناوچه‌كانی گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته خاوه‌ن هه‌ژموونه و هه‌ر تاوانێك له‌و ناوچانه ئه‌نجام بدرێت په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ رووسیا و توركیا درێژ ده‌كرێت، به هه‌مان شێوه هه‌ر تاوانێك له سنووری هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكاش رووبدان، به‌شێك له به‌رپرسیارێتی ئه‌و تاوانانه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌مه‌ریكاش، چونكه ئه‌وه‌ی كرا (شه‌هیدكردنی ئه‌مین عیسا)، تاوانێكی گه‌وره و تیرۆرستی بوو له‌سه‌ر ئاستی حیهان.
هۆكاری ئیدانه‌كردنی شه‌هیدكردنی ئه‌مین عیسا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه:
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا، له درێژه‌ی گوته‌كانیدا جه‌ختیكرده‌وه، به‌داخه‌وه كاتێك شه‌ڕ هه‌بوو زۆر تاوانی له‌مشێوه‌یه ئه‌نجامدران، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا چاوپۆشی لێ ده‌كرد، چونكه شه‌ڕی داعش له ئارادا بوو، به‌ڵام ئێستا با ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی تاوان و كاری كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان ئه‌نجام ده‌ده‌ن بزانن، كه ئه‌مه‌ریكا ئه‌و ئه‌مه‌ریكا نییه كه پێشتر هه‌بوو و ئێستا نه ئه‌مه‌ریكا و نه ئه‌وروپاش لێیان قبوڵ ناكات تاوانی له‌مجۆره له ده‌وروبه‌ری ئه‌وان ئه‌نجام بدرێت.
ئیبراهیم برۆ جه‌ختی كرده‌وه: ئێمه‌ش وه‌ك كورد له‌و به‌رپرسیارێتییه به‌ده‌ر نین، كه له‌و رێكخراوانه‌ی به‌ناوی مافی مرۆڤ داوای كار و چالاكیمان لێ ده‌كه‌ن بپرسین، كوا ده‌نگی ئێوه؟ ئێمه وه‌ك كورد، چ سیاسه‌توان یان مافپه‌روه‌ر یانیش میدیاكار، چیتر چاوی خۆمان له‌و جۆره تاوانانه داناخه‌ین كه له رۆژئاوای كوردستان به‌رامبه‌ر خه‌ڵكێكی بێ‌تاوان ئه‌نجام ده‌درێن.
هه‌ڵوێستی باشوور، باكوور و رۆژئاوای كوردستان به‌رامبه‌ر شه‌هیدكردنی ئه‌مین عیسا:
ئیبراهیم برۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌رامبه‌ر شه‌هیدكردنی ئه‌مین عیسا له باشوور، باكوور و رۆژئاوای كوردستان‌مان بینی كه خه‌ڵكێكی زۆر له دژی ئه‌و تاوانه وه‌ستایه‌وه و ده‌نگی خۆی به‌رز كرده‌وه، هه‌ڵوێستێكی باش و مرۆڤانه‌یه، ئێمه هیوامان وایه دوای تێپه‌ڕبوونی 10 ساڵ ئه‌و ده‌نگه به‌رزتر و روونتر ده‌ركه‌ون و چیتر به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی له رۆژئاوای كوردستان ئه‌نجام ده‌درێن، بێده‌نگ نه‌بن. پێشتر زۆر جار ئێمه وه‌ك ئه‌نه‌كه‌سه به ته‌نیا خۆمان له هه‌ڵوێستوه‌رگرتن به‌رامبه‌ر به تاوانه‌كانی له‌مشێوه‌یه‌دا ده‌بینییه‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌رده‌كه‌وێت، كه چ لایه‌نه كوردستانییه‌كان یانیش لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به ده‌نگێكی به‌رز ئه‌و تاوان و رووداوانه ئیدانه و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: هیوادارین به‌مشێوه‌یه هه‌موو لایه‌نه‌كان رۆڵی چاو‌دێر بگێڕن و به‌رده‌وام بن، چونكه گه‌لی ئێمه كه‌وتووه‌ته به‌رده‌م كاره‌ساتێكی گه‌وره و ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامدرا، بێ مه‌به‌ست نه‌بوو، به‌ڵكو مه‌به‌ستیان بوو وه‌ك په‌یامێك بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌مووان بڵێن، هه‌ر كه‌سێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان بیر بكاته‌وه و ره‌فتار بكات، رووبه‌ڕووی هه‌مان چاره‌نووس ده‌كرێته‌وه. به‌ڵام ئه‌و په‌یامه له‌كاتێكدا ئاراسته كرا، كه ده‌نگه ناڕه‌زاییه‌كان به‌رز ده‌بنه‌وه و چیتر وه‌ك پێشان ره‌فتاره‌كانی په‌یه‌ده و ئیداره‌ی رۆژئاوای كوردستان قبوڵ ناكرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "من له‌و باوه‌ڕه‌دام، له ناوچه‌كانی دیكه‌ی ناكوردیشدا وه‌ڵامێكی توندتر بۆ ئه‌و ره‌فتاره‌ی په‌یه‌ده ده‌بێت و خه‌ڵك ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی زیاتر به‌رز ده‌كاته‌وه و چیتر ئه‌مه‌ریكاش ناتوانێت چاوپۆشی له‌و جۆره تاوانانه بكات".
كاریگه‌ری شه‌هیدكردنی ئه‌مین عیسا له‌سه‌ر دانوستانی كوردی – كوردی له رۆژئاوای كوردستان:
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا دووپاتیكرده‌وه، دوایین گۆڕانكاری له دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌نه‌كه‌سه و هه‌سه‌ده ئه‌وه بوو، كه ئه‌مه‌ریكا و هه‌سه‌ده به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان داوه، كه رووداوی له‌مشێوه‌یه كه پێشتر هه‌بوون، دووباره نه‌بنه‌وه، به‌ڵام كاره‌ساتی شه‌هیدكردنی ئه‌مین عیسا به‌رپرسیارێتی ئه‌مه‌ریكا و هه‌سه‌ده‌شی خسته ژێر پرسیاره‌وه، كه ئایا چۆن ده‌توانن به‌رده‌وامی به دیالۆگه‌كان بده‌ن، له‌كاتێكدا كه ماوه‌یه‌كی زۆر كورت له نێوان ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ شه‌هیدكردنی ئه‌و گه‌نجه كورده‌دا هه‌بوو.
جه‌ختیشی كرده‌وه، گومانی تێدا نییه كه ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر دیالۆگی كوردی – كوردی ده‌بێت، چونكه خاڵێكی سه‌ره‌كی شاندی دانوستانكاری ئه‌نه‌كه‌سه له دانوستانه‌كاندا به ئاگاداری ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه، كه نابێت تاوانی له‌و شێوه‌یه ئه‌نجام بدرێن، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچوو كه چۆن بیانه‌وێت به‌و شێوه‌یه ره‌فتارمان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و گوتی: "ئێمه‌ش به‌رپرسارێتی گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌ر شانه و ئه‌و تاوان، ئه‌شكه‌نجه‌دان، گرتن و رفاندنه‌ی به‌رامبه‌ر به گه‌له‌كه‌مان ئه‌نجام ده‌درێت و بێسه‌روشوێن ده‌كرێن، بێ ئه‌وه‌ی كه‌سوكاره‌كانیان بتوانن چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی، ده‌رمانی تیماركردن و پارێزه‌رێكیش بۆ ده‌ستگیركراوه‌كانیان دابین بكه‌ن و ده‌ستیان پێ نه‌گات، ئێمه خۆمان به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه به به‌رپرسیار ده‌زانین و ده‌بێت رۆڵی كارامان له لێپرسینه‌وه له‌و جۆره تاوانانه‌دا هه‌بێت".
H.B