میسال ئالووسی: هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ره‌تكراوه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
له باره‌ى هه‌ڕه‌شه‌ی میلیشیاكان له عێراق، بانگه‌شه كردن بۆ هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها نه‌بوونى ئازادی له عێراق و كوشتنى چالاكوانه رۆژنامه‌وان و سیاسییەکان، میسال ئالووسى سه‌رۆكی حزبی ئوممه‌ی عێراقی، میوانى ستۆدیۆى ژوورى هه‌واڵى كوردستان24 بوو و رایگه‌یاند، هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ته‌واوى عێراق بوونیان هه‌یه، له‌هه‌ر شوێنێك بیانه‌وێت، ده‌توانن بفڕن.
سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌ى یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانى حه‌شدى شه‌عبی، كاتێك گوتبووی، ئه‌و فڕۆكانه‌ى كه بنه‌كه‌كانى حه‌شدى شه‌عبیان له عێراق و سووریا، بۆردوومان كرد، له هه‌ولێره‌وه فڕیبوون، میسال ئالووسى، سه‌رۆكی حزبی ئوممه‌ی عێراقی گوتی: "ئه‌و كه‌سانه‌ى، كه له ده‌ره‌وه‌ى یاسا، بڕیاریان داوه كۆنتڕۆڵى سیاسەتی به‌غدا بكه‌ن، هه‌وڵده‌ده‌ن، به تیرۆر كردنى خه‌ڵك و دروستكردنى به‌هانه و پاساو ئه‌و تۆمه‌تانه دروست بكه‌ن، ئه‌وان بۆ هیچ پره‌نسیپ و به‌هایه‌ك ناگه‌ڕێنه‌وه، بۆیه ئه‌وه‌ى له به‌غدا و له ناوچه‌ى سه‌وز ده‌بینرێت، به ڕاى من و چاودێران، ئێستا بارودۆخه‌كه له سنووری خۆیان، له‌ده‌ست ده‌رچووه".
سه‌رۆكی حزبی ئوممه‌ی عێراقی راشیگه‌یاند، گرووپه میلیشیاکان، له ژێر ده‌سه‌ڵاتى هیچ لایه‌نێك نه‌ماون، كاره‌كه له بابه‌تى دزینى سه‌دان میلیار دۆلاریش ده‌رچووه، به‌ڵكو زۆر له‌وه گه‌وره‌تر بووه، ئێستا میلیشیاكان حوكمڕانى عێراق ده‌كه‌ن، ئه‌وان هه‌ڕه‌شه له سه‌رۆك وه‌زیرانیش ده‌كه‌ن، ده‌شتوانن بیڕفێنن، تواناى ئه‌وه‌شیان هه‌یه هه‌ڕه‌شه له چالاكوانان بكه‌ن، ئه‌مه كێشه گه‌وره‌كه‌یه، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى له یاسا ده‌رچوون، پێویستیان بەوە هەیە هه‌میشه به‌هانه بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و كارانه‌ىان بدۆزنه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌وان دێن تۆمه‌ت به‌رامبه‌ر هه‌ولێر دروست ده‌كه‌ن، تاوه‌كو پشتیوانی له نێوخۆی به‌غدا بۆ خۆیان دروست بكه‌ن، له راستیدا خه‌ڵك له ئێستادا تێده‌گه‌ن، ئه‌وان دزن، پیاو كوژن و له ده‌ره‌وه‌ى یاسان، به‌شێكى زۆرى خه‌ڵكیش باوه‌ڕیان پێناكات.
ئالووسى دووپاتیكرده‌وه، هه‌ندێك كه‌وا له‌نێو پێگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى عێراق بوونیان نیه، ئه‌وان پێیان وایه ئه‌گه‌ر تۆمه‌ت ببه‌خشنه چیاكانى كوردستان، یاخود تۆمه‌ت ببه‌خشه سیاسییه‌كانى كوردستان، وا ده‌زانن نرخیان ده‌بێت، كه پێم وایه، ئه‌وه‌ى نرخى نه‌بێت، ناتوانێت نرخ په‌یدا بكات، ئه‌و شێوازه ئارامه‌ى سیاسییه‌كانى كورد هه‌یانه، كاریگه‌رى بۆ سه‌ر ده‌روونى ئه‌وان دروستكردووه.
له باره‌ى هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ سەر هەرێمی کوردستان، میسال ئالووسی، سه‌رۆكی حزبی ئوممه‌ی عێراقی، گوتیشی: "ئه‌م هه‌ڕه‌شانه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشى هه‌ولێر دروست ناكه‌ن، هه‌رگیز فڕۆكه له هه‌ولێره‌وه نافڕێت، چونكه هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ته‌واوى عێراق بوونیان هه‌یه، له‌هه‌ر شوێنێك بیانه‌وێت، ده‌توانن بفڕن، سه‌یره، ئه‌م میلیشیاییانه بۆچى تۆمه‌ت ئاڕاسته‌ى هه‌ولێر ده‌كه‌ن".
ئه‌و سیاسییه عێراقییه ئاماژەی بەوەشكرد، "له راستیدا پێویسته بزانرێت، هێرشكردنه سه‌ر كوردستان ره‌تكراوه‌یه، ئێره خاڵێكى زۆر ساده‌یه، لێره سه‌ركه‌وتن هه‌یه، لێره ژێر خانێكى ئابوورى به‌هێز هه‌یه، لێره سه‌رده‌مێكى نوێ هه‌یه، لێره كاره‌با هه‌یه، لێره كۆمه‌ڵێك كارگه هه‌یه، سه‌قامگیری و ئاسایش هه‌یه، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ى بۆ په‌ره‌پێدانى ژێرخانى ئابوورى دروستكردووه، له راستیدا له كوردستان گۆڕانكاری هه‌یه، پشت به‌خۆیان ده‌به‌ستن، ته‌نها پشت به نه‌وت نابه‌ستن، بۆیه ئه‌و كه‌سانه كه‌وا تاوانبارن و بكوژن، ئه‌وه‌یان پێ هه‌زم ناكرێت، دێن بوختان و درۆ هه‌ڵده‌به‌ستن".
میسال ئالووسی دووپاتیشی كرده‌وه، "خه‌ڵكى عێراقى، كه دێنه كوردستان، ده‌ستده‌كه‌ن به به‌راورد كردن بۆ جیاوازییه‌كان، كه بۆ تیرۆریست و میلیشیاكان، ئه‌و جیاوازیكردن و به‌راوردكارییه، زۆر ناخۆش ده‌بێت، چونكه كاره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دروستتره، هه‌رێم ئازاده له بڕیاردان، ملكه‌چ نیه بۆ هیچ لایه‌نێكى دیكه، هه‌وڵى پێشكه‌وتنى خۆی ده‌دات، بێگومان ئه‌مه به دڵى هه‌ندێ لایه‌ن نابێت، بۆیه هه‌ڕه‌شه له كوردستان ده‌كه‌ن".
ئاشكراشیكرد، "حه‌شدى شه‌عبی، دامه‌زراوه‌یه‌كى عێراقیبوو، هه‌موومان خۆشمان ده‌ویست، شان به‌شانى سوپا و پێشمه‌رگه شه‌ڕیان ده‌كرد، به‌ڵام له ئێستادا به‌شێكن له سیستمى به‌رگرى سوپاى پاسدارانى ئێران، ئه‌وان دروشم به‌ناوى خامه‌نه‌ئى و قاسم سوله‌یمانى ده‌ڵێنه‌وه، بۆیه زۆر ئاشكرایه كه ئه‌وانه كێ پاڵپشتیان ده‌كات".
ک.ب