توركیا به فه‌رمى له په‌یماننامه‌ى توندوتیژى خێزانى دژ به ژنان كشایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
توركیا به فه‌رمى له په‌یماننامه‌ى توندوتیژى خێزانى دژ به ژنان كشایه‌وه، ئه‌و بڕیاره‌ش بووه مایه‌ى گفتوگۆ، له‌لایه‌ن رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و وڵاتانى رۆژئاوا، ره‌خنه‌ى تووند ئاڕاسته‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كرا، به‌هۆی بڕیاردانى به كشانه‌وه له‌و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه.
په‌یماننامه‌كه به "په‌یماننامه‌ى ئیسته‌نبۆڵ" ناسرابوو، له‌نێوان (45) وڵاتى جیهان له ساڵى (2011) ئیمزا كرابوو، كه حكومه‌ته‌كان ناچار ده‌كات، كۆمه‌ڵێك یاسا ده‌ربكه‌ن، رێگر بێت بۆ ئه‌نجامدانى توندوتیژى به‌رامبه‌ر ژنان، یاخود له‌ماڵه‌وه ژنان پارێزراو بن و ده‌ستدرێژیان نه‌كرێته سه‌ر و "خه‌ته‌نه" نه‌كرێن.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ره‌خنه‌یه‌كى زۆرى له‌لایه‌ن وڵاتانى رۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا و كۆمیسیۆنى مافى مرۆڤى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاڕاسته كرا، كاتێك به فه‌رمى له‌و په‌یماننامه‌یه كشایه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى توركیا، پاساوى به‌وه هێنایه‌وه، كه په‌یماننامه‌كه ده‌ستكاری كراوه، رایگه‌یاند، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت هاوڕه‌گه‌زبازى ئاسایی نیشان بده‌ن، كه ئه‌مه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه و خێزانى توركیایی ناگونجێت، به پێچه‌وانه‌ى ئه‌و بۆچوونانه‌ش ده‌گوترێت، هاوڕه‌گه‌زبازى له توركیا دیارده‌یه‌كى ئاساییه، زۆریش به‌ربڵاوه.
له لایه‌ن رێكخراوه مرۆییه‌كانیش، ئه‌ردۆغان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت، كه هۆكارى كشانه‌وه‌یه له‌و په‌یماننامه‌یه، رازیكردنى ره‌وتى "پارێزگاره‌كان"ه، كاتێك پشتیوانی بۆ حزبه‌كه‌ى له توركیا دابه‌زیوه.
چاودێرانیش پێیان وایه، بڕیاره‌كه‌ى ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ناوبراو به خواستی خۆی بابه‌ته‌كان شڕۆڤه ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى ئه‌و چینه پارێزگاره بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات، له‌سه‌روبه‌ندى ئه‌و دۆخه خراپه ئابوورییه‌ى توركیا تێى كه‌وتووه.
چه‌ند رۆژێك پێش ئێستاش، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان روونیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ى پلانێكى تازه‌ى هه‌یه بۆ راگرتنى توندوتیژى به‌رامبه‌ر ژنان، به گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى له یاساكانى وڵات، دابینكردنى هه‌موو هۆكاره‌كانى مه‌شق و راهێنان، بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و پرسه.
ئه‌ردۆغان جه‌ختیشیكرده‌وه، زۆرێك پێیان وایه، كشانه‌وه‌مان له "په‌یماننامه‌ی ئیسته‌نبۆڵ"، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دواوه، تێكۆشانمان بۆ به‌رگریكردن له مافه‌كانى ژنان له‌گه‌ڵ هه‌بوونى ئه‌و په‌یماننامه‌یه ده‌ستیپێنه‌كردووه، له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌شمان كۆتایی پێنایه‌ت.
سه‌رۆكى توركیا گووتیشى: "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌مان بۆ ئه‌نجامدانى توندوتیژى دژ به ژنان، پاراستنى دایك و خوشكه‌كانمانه".
دادگاى باڵاى ئیداریش له توركیا بڵاویكرده‌وه، ئه‌وان ناتوانن كاریگه‌ریان هه‌بێت بۆ سه‌ر بڕیاره‌كه‌ى ئه‌ردۆغان، چونكه ده‌سه‌ڵاتى هه‌موو شتێك لاى سه‌رۆك كۆماره.
تاوانكردن دژ به ژنان له توركیا به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو بڵاوه، له ساڵى (2020)، (300) ژن له توركیا له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كانیان كوژراون، له 6 مانگى رابردووى ئه‌مساڵیش، (189) ژن له توركیا كوژراون.
ئه‌گنیس كالامار، سكرتێری گشتى رێكخراوى لێبورده‌یی نێوده‌وڵه‌تى، رایگه‌یاند، كشانه‌وه‌ى توركیا له‌و په‌یماننامه‌یه، نامه‌یه‌كى مه‌ترسیداره، ئه‌وانه‌ى ژنان ده‌كوژن، له‌مه‌دوا ده‌ستكراوه ده‌بن و سزاش نادرێن، هه‌ندێك پێیان وایه، ئه‌م بڕیاره‌ى ئه‌ردۆغان، توندوتیژى زیاتر له وڵات بڵاو ده‌كاته‌وه.
بۆ ئیدانه‌كردنى ئه‌و بڕیاره‌ى ئه‌ردۆغان، سه‌دان ژن، له توركیا رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان، بۆ پاشگه‌زكردنه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان له بڕیارى كشانه‌وه‌ى له په‌یماننامه‌ى ئیسته‌نبۆڵ، پارێزگاری ئیسته‌نبۆڵیش رێگری له‌چه‌ند رێكخراوێكى ژنان كرد، كه گردبوونه‌وه دژى ئه‌و بڕیاره رێك بخه‌ن.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
وه‌رگێڕان: ك.ب