مه‌ترسییه‌كانى فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان ئه‌مه‌ریكاى نیگه‌ران كردووه
K24 – هه‌ولێر:
تۆڕى هه‌واڵى (CNN) بڵاویكرده‌وه، پسپۆڕان و به‌رپرسانى ئێستا و پێشووى ئه‌مه‌ریكا، له مه‌ترسییه‌كانى فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان هۆشداریان داوه، كه زۆر به وردییه‌وه، هێرشه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن و تا ئه‌و ئاسته‌ش، سیستمى به‌رگریی ئاسمانى ئه‌مه‌ریكایان تێپه‌ڕاندووه.
تۆڕى ناوبراو روونیشیكرده‌وه، دواین بۆردومانى فڕۆكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانى حه‌شدى شه‌عبی له عێراق و سووریا، زنجیره‌یه‌ك هێرشى ئه‌و گروپ و میلیشیانه كراوه‌ته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، یه‌ك له‌و هێرشانه‌ى، كه ئێران فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانى به‌كار هێناوه.
به‌رپرسێكى باڵاى سوپاى ئه‌مه‌ریكا به كه‌ناڵه‌كه‌ی، رایگه‌یاند، دواین هێرشى میلیشیاكان بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا ئه‌نجامدرا، فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وان بوو، دواجار له ئاسماندا ته‌قییه‌وه‌و سیستمى به‌رگری ئاسمانى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق، نه‌یتوانى بیپێكێت.
به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا، هۆشداریانداوه، له مه‌ترسی فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانى ئێرانى، كه به سیستمێكى پێشكه‌وتوو دروستكراوه، پێكهاتووه له فڕۆكه‌یه‌كى خاوه‌ن دوو "باڵ"، هه‌ڵگری كامێرایه‌كى چاودێری و ئامێرى (GPS)ه، تواناى بڕینى سیستمى به‌رگرى ئاسمانیى هه‌یه.
به‌رپرسانى پێشووى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكا، رایانگه‌یاندووه، شتێكه باشه، كه ده‌زگاى هه‌واڵگری (CIA)، گرنگییه‌كى زۆر به‌و پرسه ده‌دات، ناوى ئه‌و فڕۆكه‌شیان ناوه، فڕۆكه‌ى خۆكوژى، كه پێشه‌كه‌وتنێكى به‌رچاوى هێرشه‌كانى سه‌ربازى ئێرانه له ناوچه‌كه.
ئه‌و فڕۆكانه، تواناى هه‌ڵگرتنى (30) كیلۆگرام بۆمبی جیاواز و ته‌قه‌مه‌نییان هه‌یه، له رێگه‌ى ئامێرێكى (GPS)ه‌وه، تواناى تێكدانى سیستمى ئه‌لیكترۆنى و ئاگاداركردنه‌وه‌ى به‌رگری ئاسمانى ئه‌مه‌ریكاى هه‌یه و تێشیده‌په‌ڕێنێت.
وته‌بێژى نێرده‌ى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا له عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و فڕۆكانه، بۆ مه‌به‌ستى هه‌واڵگری، به‌سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌كار دێت، تواناى فڕینى دوورمه‌ودایان هه‌یه.
ئه‌و راپۆرته‌ى ئاژانسى (CNN)، رایانگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا زۆر نیگه‌رانه، سه‌باره‌ت به هێرشى فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانى ئێران، بۆ بنكه‌ى هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌ولێر، به پێشوه‌چوونێكى خراپ وه‌سفكراوه.
ك.ب