وەزارەتی پەروەردە لە بارەی نووسراوێکی ساختە روونکردنەوە دەدات
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021 رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له كابینه‌ی نۆیه‌م گرنگی به میدیای په‌روه‌رده‌یی داوه، به‌شێوه‌كی سه‌ره‌كی نووسراو و هه‌واڵه په‌روه‌رده‌ییه‌كان له سه‌رچاوه‌كانمانه‌وه وه‌ربگرن و پشت به نووسراوی ساخته مه‌به‌ستن.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به سه‌رچاوه میداییه‌كانی كردووه، كه 7 سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی هه‌یه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسراو و هه‌واڵه په‌روه‌ردییه‌كان.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌مانه‌ن:
-کەناڵی ئاسمانی تەلەفزیۆنی پەروەردەیی.
- پەیجی فەرمی کەناڵی ئاسمانی تەلەفزیۆنی پەروەردەیی لە فەیسبووك.
- کەناڵی تەلەفزیۆنی پەروەردەیی دهۆك.
- پەیجی فەرمی کەناڵی تەلەفزیۆنی پەروەردەیی دهۆك.
- وێبسایتی فەرمی وەزارەتی پەروەردە .
- پەیجی فەرمی وەزارەتی پەروەردە لە فەیسبووك.
- چەناڵی ڤایبەری وەزارەتی پەروەردە.