عێراق.. پاسپۆرتی ئه‌لیكترۆنی درووست ده‌كرێت

پاسپۆرتی ئه‌لیكترۆنی بۆ کەمکردنەوەی رۆتینه‌ و رێگری لە ساختەکردنی پاسپۆرت ده‌كات و هه‌موو داتایه‌كی تێدایه‌
پاسپۆرتی ئه‌لیكترۆنی
پاسپۆرتی ئه‌لیكترۆنی

K24- هه‌ولێر:

رێکخرای فڕۆکەوانی جیهانی وادەی گۆڕینی شێوەی پاسپۆرت لەسەرتاسەری جیهان بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی رادەگەیەنێت، وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش بۆ ئەم مەبەستە ئامادەکارییەکانی دەست پێدەکات.

لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردووە، لەماوەیەکی نزیکدا رێوشوێن دەگرنەبەر بۆ ئەوەی شێوەی بەکارهێنان لە پاسپۆرتی کۆنه‌وه‌ بۆ نوێ بگۆڕن، کە دەبێتە پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی، وەزارەتی ناوخۆی عێراق هۆکاری گۆڕین بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی دەگێڕێتەوە بۆ بڕیارێکی رێکخراوی فڕۆکەوانی جیهانی، کە تێیدا داوای کردووە کۆتایی ساڵی 2023 کۆتا وادەی کارکردنە بە پاسپۆرتی شێوەی کۆن، لەو رێككه‌وته‌ بەدواوە پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی دەکەوێتەکار.

هۆکاری گۆڕینی شێوەی پاسپۆرت، کەمکردنەوەی رۆتیناتە لە راییکردنی مامەڵەکان و ئاسانکارییە بۆ گەشتیاران، هەروەها رێگریکردنە لە ساختەکردنی پاسپۆرت بەو پێیەی سەرجەم داتاکان و بایۆمەتری لە تۆماری ئەلیکترۆنی تایبەت بە پیدانی ڤیزا لەخۆدەگرێت.

 

د.ی