لەماوەی مانگێکدا 17 کۆڵبەر لە رۆژهەڵاتی کوردستان بوونەتە قوربانی
K24- ههولێر:
لە ماوەی یەك مانگی رابردوودا لە رۆژهەڵاتی کوردستان لانی کەم 17 کۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون یان بریندار بوون.
رێکخراوی ههنگاو بۆ مافی مرۆڤ لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووە، تهنیا لە مانگی حوزهیرانی ئەمساڵدا، 17 کۆڵبەری کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتوونەتە بەر دەستڕێژی هێزەکانی ئێران و لە ئاکامدا 7 کەسیان كوژراون و 10 کەسیشیان بریندار بوون.
هەر بە گوێرەی ئامارەکانی ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی هەنگاو، لەو ماوەیەدا دوو کۆڵبەریش بە هۆی رووداوی سروشتییەوە بریندار بوون.
د.ی