رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی داوای لێكۆڵینه‌وه له شه‌هیدكردنی ئه‌مین عیسا ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021 ژماره‌یه‌ك ده‌سته، ناوه‌ند، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ داوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شیان كرد، بۆ لێكۆڵینه‌وه له شه‌هیدكردنی ئه‌مین عیسا، ئه‌و گه‌نجه‌ی شاری حه‌سه‌كه كه له به‌ندیخانه‌كانی ئاسایشی سه‌ر به په‌یه‌ده له رۆژئاوای كوردستان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دان و توندوتیژیدا دوای چه‌ند كاتژمێرێك له ده‌ستگیركردنی، گیانی له‌ده‌ستدا.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، ده‌سته و ناوه‌ند و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ، كه واژوویان له‌سه‌ر ئه‌م به‌یاننامه‌یه كردووه، به‌وپه‌ڕی خه‌م و نیگه‌رانییه‌وه، له رێكه‌وتی 28ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021، له بنه‌ماڵه‌ی گه‌نجی كۆچكردوو، ئه‌مین عیسای له‌دایكبووی ساڵی 1986، خه‌ڵكی گوندی بیركی سه‌ر به ناحیه‌ی دربێسیی له سنووری پارێزگای حه‌سه‌كه، هه‌واڵمان پێ گه‌یشت، كه كوڕه‌كه‌یان له یه‌كێك له به‌ندیخانه‌كانی سه‌ر به ئیداره‌ی خۆسه‌ر له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا مردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكی شه‌رعی، كه به ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی ته‌رمی كۆچكردوو پاڵپشتی كراوه، ئاماژه به‌وه ده‌درێت كه ئه‌و گه‌نجه له ئه‌نجامی ئه‌شكه‌نجه‌دان و به‌كارهێنانی توندوتیژی گیانی له‌ده‌ستداوه، له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ندێك لایه‌نی به‌رپرس له ئیداره‌ی خۆسه‌ر له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا راپۆرتێكیان به ژماره‌یه‌ك مۆر و واژووی هه‌ریه‌ك له پزیشكان: محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د خه‌ڵه‌ف و محه‌مه‌د سه‌عید شه‌لاش له‌گه‌ڵ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی و به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه ئاماژه به‌وه ده‌دات، گه‌نجی ناوبراو به جه‌ڵته‌ی مێشك گیانی له‌ده‌ستداوه و تێبینی هیچ ئاسه‌وارێكی ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌سه‌ر لاشه‌ی مردووه‌كه نه‌كراوه.
رێكخراوه‌كان له به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌دا روونیانكرده‌وه، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و دوو چیرۆكه دژیه‌ك و جیاوازه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌نابردن بۆ ئه‌شكه‌نجه‌دان و موماره‌سه‌كردنی به‌گوێره‌ی یاساكانی مافی مرۆڤ و رێككه‌وتنه‌كانی جنێڤ و لاهای تاوانی دڕندانه‌یه له دژی مرۆڤایه‌تی، وێڕای ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری كاره‌ساتباری له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان هه‌یه، له‌وانه‌ش: له‌ده‌ستدانی مافی قوربانیان و راكردنی تاوانبار له سزا و لاوازكردنی سه‌روه‌ری یاسا، به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی سیسته‌می دادپه‌روه‌ری تاوان، به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر به دامه‌زراوه گشتییه‌كان، وێڕای ئه‌و ئازار و ئه‌شكه‌نجه و نه‌هامه‌تییه‌ی قوربانیان رووبه‌ڕووی ده‌كرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی كه ناتوانرێت شوێنه‌واری قووڵ و خراپی ئه‌شكه‌نجه له‌سه‌ر جه‌سته له گرێی كۆمه‌ڵایه‌تی بشاردرێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بنه‌مای به‌هێزی په‌یوه‌ندی و شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و بڵاوبوونه‌وه‌ی گیانی هه‌ڵچوون و توندوتیژی و رق و كینه و كاردانه‌وه‌ی توندوتیژانه له‌لای هه‌ر سته‌ملێكراوێك یان له هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه.
هه‌روه‌ها راشیانگه‌یاند، بۆ رێگریكردن له‌و هه‌مووه و نه‌هێشتنی گومان، ئێمه له ده‌سته و ناوه‌نده‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی مافی مرۆڤ، كه واژوومان له‌سه‌ر ئه‌م به‌یاننامه‌یه كردووه، له‌و كاته‌دا كه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی كه‌سوكار و خانه‌واده‌ی قوربانییه‌كه‌ی ده‌كه‌ین، له هه‌مان كاتدا به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی و ئیتێكی ته‌واو له مردنی ئه‌مین عیسای گه‌نج ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی لایه‌نه به‌رپرسه‌كان له ئیداره‌ی خۆسه‌ر. چونكه رووداوی مردنه‌كه له به‌ندیخانه‌كانی ئه‌وان روویداوه و له چوارچێوه‌ی به‌رپرسیارێتییه‌كه‌یدا له پاراستنی ئاسایش و سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان و پارێزگاریكردن له مافه‌كانیان به‌گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ، له هه‌مان كاتدا داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین دان به‌خۆیاندا بگرن و له به‌سیاسه‌تكردنی ئه‌و پرسه دوور بكه‌ونه‌وه و بوار له‌به‌رده‌م دادگا فراوان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی رێچكه‌ی سروشتی خۆی بگرێته‌به‌ر.
ئه‌م رێكخراوانه‌ی واژوویان له سه‌ره ئه‌م به‌یاننامه كردووه، جه‌ختیان كرده‌وه، هه‌روه‌ك ئێمه داوا له لایه‌نه به‌رپرسه‌كانی ئیداره‌ی خۆسه‌ر ده‌كه‌ین، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی دادگایی سه‌ربه‌خۆ، بێ لایه‌ن ده‌ستپاك و شه‌فاف پێكبهێنن، به به‌شداریكردنی نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له مافه‌كانی مرۆڤ، بۆ دووباره پشكنینه‌وه‌ی ته‌رمی كۆچكردوو و ئه‌نجامدانی توێكاری به سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌یه‌كی پزیشكیی تایبه‌تمه‌ند بۆ زانینی هۆكاره‌كانی مردنی ئه‌و گه‌نجه و ئاشكراكردنی فاكته‌ره‌كان به‌وپه‌ڕی خێرایی و راگه‌یاندنی ده‌ستبه‌جێی ئه‌نجامه‌كان، ئه‌گه‌ر ئه‌و گریمانه‌یه راست ده‌رچوو، كه گه‌نجه‌كه به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، ئه‌وكات ئێمه داوا ده‌كه‌ین تاوانباران و ئه‌وانه‌ی له‌و تاوانه دڕندانه‌دا تێوه‌گلاون ئاشكرا بكرێن و راده‌ستی دادگا بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاشكرا دادگایی بكرێن و توندترین سزایان به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێن، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه په‌ند بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن ده‌روونێكی نه‌خۆشن و ده‌ست بۆ سووكایه‌تیپێكردن به خوێنی مرۆڤ و خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌ها جوانه مرۆڤایه‌تییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌به‌ن.
ئه‌و رێكخراوانه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یان واژوو كردووه:
1- ناوه‌ندی داد بۆ مافی مرۆڤ
2- ده‌سته‌ی یاسایی كوردی
3- كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو – ئه‌ڵمانیا
4- دامه‌زراوه‌ی ئێزیدینا
5- ناوه‌ندی به‌به‌ڵگه‌كردنی پێشێلكارییه‌كان له باكووری سووریا
6- رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كوردی له ئه‌وروپا
7- یه‌كێتی ئێزیدیی سووریا
8- لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له سووریا (ماف)
9- كۆمه‌ڵه‌ی كوردی بۆ داكۆكیكردن له مافی مرۆڤ له نه‌مسا
10- رێكخراوی مافی مرۆڤ له سووریا
11- ناوه‌ندی سووری بۆ داكۆكیكردن له مافی مرۆڤ
12- كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له شتوگارت
H.B