هاوپه‌یمانی دژی داعش: له‌ ماوه‌ی 7 رۆژی رابردوودا رێگه‌مان له‌ ئه‌نجامدانی 7 كرده‌وه‌ی تیرۆرستی كردووه‌

وه‌ین مه‌رۆتۆ: لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە عێراق و سووریا 9 ئۆپەراسیۆنمان لە دژی پاشماوەکانی داعش ئەنجامداوە
وەین مەرۆتۆ، گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش
وەین مەرۆتۆ، گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش

K24- هه‌ولێر:

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، لە 7 رۆژی رابردوودا 9 ئۆپەراسیۆنیان لەدژی داعش ئەنجامداوە و رێگرییان لە ئه‌نجامدانی 7 کردەوەی تیرۆریستی کردووە.

وەین مەرۆتۆ، گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە تویتێکدا بە زمانی کوردی نووسیویەتی: لە 7 رۆژی رابردوودا لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە عێراق و سووریا 9 ئۆپەراسیۆنمان لە دژی پاشماوەکانی داعش لە سووریا و عێراق ئەنجامداوە.

هه‌روه‌ها ئاشكراشیكردووه‌، لە رێگەری ئۆپەراسیۆنەکانمانەوە رێگریمان لە 7 تیرۆریستی داعش کردووە کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.

تویتی گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش
تویتی گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش

H.B