له ئه‌مه‌ریكاوه هه‌ڕه‌شه له میلیشیاكانی عێراق ده‌كرێت

K24- هه‌ولێر:
بەرپرسێکی باڵای ئەمه‌ریکی رایگەیاند، بۆ لەمەودوا وڵاتەکەی زۆر بە توندی وەڵامی هەر هێرشێك دەداتەوە، کە بکرێتە سەر سەربازەکانیان لە عێراق و سووریا.
بەرپرسێکی باڵای ئەمه‌ریکی كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، بە واشنتن پۆستی گوتووە: بۆ لەمەودوا لەو هێرشانەی دەکرێنە سەر سەربازەکانمان لە عێراق و سووریا بێده‌نگ نابین و زۆر بە توندی و‌ڵامیان دەدەینەوە.
ئەو بەرپرسە ئەمه‌ریکیە جه‌ختی كرده‌وه: ئێمە بەرپرسیارێتیمان لەسەر شانە و ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر سەربازەکانمان، جا قوربانی لێبکەوێتەوە یان نا، دەبێ بزانن ئەو کارەیان رووبەڕووی وەڵامێکی توندی ئێمە دەبێتەوە.
ئەو بەرپرسە ئەمه‌ریکیە ئاماژەی بەوە داوه، دەبێت میلیشیاکانی سەر بە ئێران بزانن، کاتێك هێرش دەکەن دەبێت چاوەڕێی وەڵامیش لە ئێمە بکەن.
H.B