وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای راگه‌یاند

ژماره‌ی تووشبوون و چاكبوونه‌وه‌ زۆر له‌یه‌كه‌وه‌ نزیكن و 9 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، 9 كه‌سی دیكه‌ به‌ كۆرۆنا گیانیان سپارد و 673 كه‌سی دیكه‌ تووشی په‌تاكه‌ بوون.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:

راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 492ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ ئاماری كۆرۆنا
راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 492ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ ئاماری كۆرۆنا

H.B