تهندروستی جیهان هۆشداری دهدات
K24- ههولێر:
تێدرۆس ئەدهانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، ئێستا جیهان لە قۆناغێکی زۆر مەترسیداری پەتای کۆرۆنادایە و پێویستە تا کۆتایی ئەمساڵ هەموو وڵاتێك ڤاكسینی دژه كۆرۆنا به ڕێژهی 70%ی هاووڵاتیانی خۆی بدات.
لهوبارهیهوه ئهدهانۆم دووپاتیكردهوه، ئێستا لە قۆناغێکی زۆر مەترسیداری پەتای کۆڤید 19داین. لەو وڵاتانەی رێژەی دابینکردنی ڤاکسین لە ئاستێکی نزمدایە، جارێکی دیکە پڕبوونەوەی یەکەکانی چاودێری چڕی نەخۆشخانەکان وەك پێشتری لێهاتووەتەوە.
ههروهها گوتی: هێشتا هیچ وڵاتێك لە مەترسییەکانی کۆرۆنا رزگاری نەبووە. جۆری گۆڕاوی دێلتا هێشتا مەترسیدارە و بەردوامە لە بڵاوبوونەوە و خۆگۆڕین.
ئاشكراشیكرد، داوام لە سەرکردەی وڵاتان کردووە، تا کۆتایی ئەمساڵ لە هەموو وڵاتێك بهڕێژهی 70%ی دانیشتوانیان به ڤاکسینی دژه كۆرۆنا بكوترێن. چونكه وهك دووپاتیكردهوه، ئەمە باشترین رێگەیە بۆ هێواشکردنی بلاوبوونەوەی پەتاکە و رزگارکردنی گیانی خەڵك و خستنەوە سەرپێی ئابووری و شکست پێهێنان بە پەتاکە.
H.B