دوای ناکۆکییەکانی کۆبوونەوەی ئۆپێک نرخی نەوت دابەزی

ناکۆکی ئۆپێک پڵەس بازاڕی وزەی ناسەقامگیر دەکات
نرخی نەوت
نرخی نەوت

K24 - هەولێر

نرخی نەوت لە کۆتا مامەڵەکانی رۆژی هەینیدا دابەزی، هۆکارەکەشی بۆ ناکۆکییەکانی نێو کۆبوونەوەی ئۆپێک پڵەس دەگەڕێتەوە.

چەند سەرچاوەیەک لەنێو کۆبوونەوەکان ئاشکرایان کردووە، کە بۆ زیادکردنی 2 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە لە نیوەی دووەمی ئەمساڵ بۆ بازاڕەکان، ئیمارات کێشەی دروستکردووە.

دوای ئەو هەواڵە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ 75.64 دۆلار و نرخی نەوتی سووکی تێکساسیش بۆ 75.08 دۆلار دابەزین.

هاوکات بەهۆی پێشبینییەکان بە کۆبوونەوەی ئۆپێک پڵەس ئاماژەکان بە خستنەڕووی 400 هەزار بەرمیل نەوتی زیادەی رۆژانە لە مانگی ئابەوە تاوەکو کۆتایی ساڵ. نرخی نەوت لە مامەڵەکانی رۆژی پێنجشەممەدا لە بەرزبوونەوەی ئاستی پێوانەییان تۆمارکرد، بەڵام دوای ناکۆکییەکان و بە تایبەت ناڕەزایی ئیمارات لە کۆبوونەوەی ویزاری ئۆپێک پڵەس، نا سەقامگیری لە بازاڕی وزە دروستبوو و نرخی نەوت دابەزی.