سه‌ره‌ڕای داخستنی نووسینگه‌كانی.. كوردستان24 ده‌بێته ده‌نگ و ره‌نگی رۆژئاوا
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی په‌یامنێری كوردستان24 له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا پرسیارێكی ئاراسته‌ی "سێرگی لاڤرۆڤ" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا كرد، وه‌زیری ده‌ره‌وه ئاماژی به‌وه كرد، به به‌رپرسانی هه‌رێمم گوتووه نموونه‌ی پێكه‌وه ژیان بگه‌یه‌ننه كوردانی سووریا.
لاڤرۆڤ له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا په‌یامه‌كه‌ی ئاراسته‌ی كوردستان24 كرد و گوتی: "به به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان‌م گوتووه، نموونه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه بگوازنه‌وه بۆ كوردانی سووریا".
گوتیشی: "له سووریا به‌رپرسانی كورد، ئاستی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ رووسیا كه‌مكرده‌وه، كاتێك زانیان ئه‌مه‌ریكا ده‌مێنێته‌وه".
هه‌رچه‌نده ئیداره‌ی خۆسه‌ری نووسینگه‌كانی كوردستان24 له رۆژئاوای كوردستان داخستووه، به‌ڵام هێشتا دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 به‌رده‌وامه له‌گه‌یاندنی ره‌وشی رۆژئاوای كوردستان به جیهان.
له باره‌ی په‌یامه‌كه‌ی لاڤرۆڤ كه له رێگه‌ی كوردستان24"ه‌وه ئاراسته‌ی كردوون، فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ری ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021 رایگه‌یاند، قه‌یرانی سووریا له رێگه‌ی گفتوگۆی سووری - سووری چاره‌سه‌ر ناكرێت، رژێمی سووریا ئه‌وه قه‌بووڵ ناكات، كه گۆڕانكاری له سووریا روویداوه، بۆیه به شێوه‌یه‌كی جددی گفتوگۆ ناكات.
له به‌یاننامه‌كه‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ریدا هاتووه، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاماژه‌ی به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ دیمه‌شق كردووه، بۆ ئه‌مه‌ش پێشوازی له رۆڵی رووسیا ده‌كه‌ین، پێشتریش له‌گه‌ڵ رژێمی رووسیا گفتوگۆمان كردووه، به‌ڵام گفتوگۆكان شكستی هێناوه.
ئیداره‌ی خۆسه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌باره‌ی گفتوگۆ و چاره‌سه‌ری نیشتمانی، پێشوازی له‌هه‌ر نێوه‌ندگیرییه‌ك ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كه بهێنێته‌دی.
د.ی