ئۆباما و خێزانهكهى دواى ماوهى سهرۆكايهتى له نزيك كۆشى سپى ژيان بهسهر دهبهن
K24 – ههولێر:
ماوەی سەرۆکایەتی باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا، نزیکەی شەش مانگی ماوە، ئێستا ئۆباما و ھاوسەرەکەی ڤێلایەکی نزیک کۆشکی سپیان دەستنیشانکردووە کە دەبێتە ماڵی داھاتووی ئۆباما و خێزانهكهى.
باراك ئۆباما له ساڵی 2008 وهك كاندیدی دیموكراتهكان وهك سهرۆكی ئهمریكا ههڵبژێردرا، بڕیاریشه له پایزی ئهمساڵ ههڵبژاردنی له ئهمریكا بهڕێوهبچێت.
میدیاکانی ئەمریکا ئاشکرایان کردووە، باراک ئۆباما و میشێلی ھاوسەری بڕیاریانداوە لەساڵی نوێوە، ھەر لە واشنتن بمێننەوە و یەکێک لە گەڕەکە دەوڵەمەندنشین و گرانبەھاکانی ئەو شارە ھەڵبژێرن بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی ژیانیان.
ڤێلاکە نزیکەی سێ کیلۆمەتر لە کۆشکی سپییەوە دوورە و نزیکە لە ژمارەیەک باڵیۆزخانە و نرخەکەی شەش ملیۆن دۆلارە و رووبەرەکەی 8 ھەزار و 200 مەتر چوارگۆشەیە و نۆ ژووری نوستنی تێدایە.
دانیشتوویهكى گەڕەکی کالۆرمای واشنتن دهڵێت: "ئەم گەڕەکە، گەڕەکێکی ھێمن و ئارامە. نزیکەی 40 ساڵە لەم گەڕەکە دەژیم و ھیچ تاوانێکم لەم گەڕەکە نەبینیووە یانیش کەس ھێرشی نەکردووەتە سەرم. لەگەڵ ئەوەش زۆر نزیکە لە کۆشکی سپییەوە".
ئەو ڤێلایە، گەراجەکەی شوێنی راگرتنی 10 ئوتومبێل دەبێتەوە. لەساڵی 2011 ئەو ڤێلایە نۆژەنکراوەتەوە و خاوەنەکەشی، جۆ لایکھارتە کە بەرپرسی ئۆفیسی رۆژنامەنوانی بیل کلینتنی سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا بووە.
دانیشتووهكهى گەڕەکی کالۆرمای واشنتن ئهوهشى گوت: "دڵنیام حەزیان بەم گەڕەکە بێت و دراوسێکانیش بانگھێشتیان دەکەن بۆ سەیران و دانیشتنی تایبەت، بەڵام لەوەیان دڵنیا نیم، کە ئۆباما ئەو بانگھێشتە قبوڵ دەکات یان نا، لەوباوەڕەدام کە دراوسێکانیش خۆشحاڵ دەبن بە ھاتنی خێزانی ئۆباما بۆ ئەم گەڕەکە".
بڕیارە خێزانى ئۆباما لەو خانووە بمێننەوە تا کۆتایی ساڵی 2018، تا ئەوکاتەی کچە بچووکی ئۆباما، ساشا، قۆناغی دوا ناوەندی لە واشنتن تەواو دەکات.