راستی رووداوەکەی سەر رێگەی خەلەکان لە کوردستان24ـەوە بزانن

K24- ههولێر:
ئێوارەی ئەمڕۆ بەشێك لە میدیاکان هەواڵی سوتانی ئۆتۆمبێلێکیان لە رێگای خەلەکان ـــ دوکان بڵاوکردووهتەوە، گوایە له رووداوهكهدا سێ برای تێدا سوتاون.
بەپێی بەدواداچونی کوردستان24 هیچ روووداوێکی سووتانی ئۆتۆمبێل لەڕێگەی دوکان ــ خەلەکان ئهمڕۆ رووینەداوە، ئەو هەواڵەی بڵاوبووهتەوە دوورە لە راستی و رووداوەکە هی 3 ساڵ پێش ئەمڕۆیە، میدیاکان بەهەڵە بڵاویانکردووهتەوە.