یانه‌ی زاخۆ بۆ یارییه قورسه‌كه‌ی گه‌شتی نه‌جه‌فی كردووه

یانه‌ی زاخۆ له خراپترین دۆخی ئه‌م وه‌رزه‌ی خۆی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌ت گه‌شتی شاری نه‌جه‌فی كردووه ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه یانه‌ی زاخۆ 7 یارییه له‌سه‌ریه‌ك له خولی نایابی عێراق تامی سه‌ركه‌وتنی نه‌كردووه.
ئێواره‌ی یه‌كشه‌مه زاخۆ له گه‌ڕی 35 خولی نایابی عێراقی له شاری نه‌جه‌ف ده‌بێته میوانی یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌ت یارییه‌كه‌ش كاتژمێر(9:30)ـی شه‌و به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
زاخۆ له‌و یارییه ئه‌ركی قورسه، چونكه به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌ك یاریی ده‌كات كه نه‌فتی وه‌سه‌ته و چاوی له‌وه‌یه یه‌كێك له بلیته‌كانی پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌بی و ئاسیایی مسۆگه‌ر بكات.
زاخۆ به راهێنه‌رایه‌تی عه‌بدولوه‌هاب ئه‌بولهێل، دوو رۆژ زووتر گه‌شتی شاری نه‌جه‌فیان كردووه، تا یاریزانه‌كان له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌وای گه‌رمی ئه‌و شاره بگونجێن، جگه له‌وه‌ش چاویان له‌وه‌یه دوای 80 رۆژ بردنه‌وه له دژی یه‌كێك له به‌هێزترین یانه‌ی ئه‌م وه‌رزه تۆماربكه‌ن.
زاخۆ دوای رۆیشتنی ئه‌حمه‌د سه‌ڵاحی راهێنه‌ر ئه‌نجامه‌كانی وه‌ك جاران نه‌ماون، كه له‌سه‌ره‌تادا له تیپه گه‌وره‌كانی وه‌ك زه‌ورا، جه‌وییه و شورته‌ی ده‌برده‌وه، ئێسته توانای بردنه‌وه‌ی له قاسم و دیوانییه نه‌ماوه، بۆیه ده‌یانه‌وێت شكۆ بۆ تیپه‌كه بگه‌رێنه‌وه، هه‌رچه‌ند پێكانی زیاد ئه‌حمه‌دی هێرشبه‌ری كاریگه‌ری به‌سه‌ر تیپه‌كه‌وه هه‌بووه، هه‌روه‌ها رۆیشتنی هارون ئه‌حمه‌د و بڕوا نوری، به‌ته‌واوی ریتمی یاریكردنی زاخۆییه‌كانی گۆڕیوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند یاریزانیكی لاوی به ئاستێكی باش ده‌ركه‌وتوون، له‌وانه ئه‌حمه‌د زێڕۆ و گه‌یلان لوقمان، كه سه‌رنجی زۆربه‌ی میدیاكانیان به‌لای خۆیاندا راكیشاوه.
زاخۆ له كۆی 34 یاریی رابردووی خاوه‌نی 9 بردنه‌وه و 15 یه‌كسان و 10 دۆڕانه، 31 گۆڵی كردووه و 36 گۆڵی لێ كراوه، 42 خاڵی هه‌یه و له ریزبه‌ندی نۆیه‌می خوله‌كه دێت.
نه‌فتی وه‌سه‌ت، له كۆی 34 یاریی رابردووی، 16 بردنه‌وه و 12 یه‌كسان و 6 دۆڕانی هه‌یه، 43 گۆڵی كردووه و 27 گۆڵی لێ گراوه، 60 خاڵی له هه‌گبه دایه و پله‌ی پێنجه‌می گرتووه.
له كۆی 8 یاریی رابردووی نێوان ئه‌م دوو تیپه زاخۆ یه‌ك بردنه‌وه‌ی هه‌یه، نه‌فتی وه‌سه‌تیش 2 بردنه‌وه، له پێنج یارییش یه‌كسانبوونه.