هەسەدە 20 منداڵی چه‌كدارانی داعشی راده‌ستی رووسیا كرده‌وه‌

تا ئێستا ژمارەی ئەو هاووڵاتییە رووسیانەی لە رۆژئاواوە گەڕێندراونەتەوە بۆ رووسیا، گەیشتووەتە 205 کەس
بە هەزاران کەس لە ژن و منداڵی چەکدارانی داعش لە ژێر دەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتن لە رۆژئاوا
بە هەزاران کەس لە ژن و منداڵی چەکدارانی داعش لە ژێر دەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتن لە رۆژئاوا

K24- هه‌ولێر:

هێزەکانی سوریای دیموکرات 20 منداڵی چەکدارانی داعشی رادەستی رووسیا کردەوە و بەمەش ژمارەی ئەو هاووڵاتییە رووسیانەی لە رۆژئاواوە گەڕێندراونەتەوە بۆ رووسیا، گەیشتووەتە 205 کەس.

شاندێکی رووسی لە رۆژئاوای کوردستانە و 20 منداڵی چەکدارانی داعش کە باوك و دایکیان رووسی بوون و لە شەڕدا کوژراون، لە دەسەڵاتدارانی رۆژئاوا وەرگرتەوە و دەیانگەڕێننەوە رووسیا.

منداڵەکان هەتیون و باوك و دایکیان نەماوە، تەمەنیان لە نێوان 3 بۆ 16 ساڵیدایە و تەندروستیان باشە و لە کەمپی "رۆژ" بوون لە رۆژئاوای كوردستان.

له‌ مانگی نیسانی ئەمساڵیش بەهەمان شێوە، 34 منداڵی چەکدارانی داعش رادەستی حکومەتی رووسیا کرانەوە، بەمەش ژمارەی ئەو هاووڵاتییە رووسیانەی لە رۆژئاواوە گەڕێندراونەتەوە بۆ رووسیا، گەیشتووەتە 205 کەس.

بە هەزاران کەس لە ژن و منداڵی چەکدارانی داعش لە ژێر دەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتن لە رۆژئاوا.

بەردەوام داوا لە وڵاتان دەکرێت هاووڵاتیانی خۆیان لە کەمپەکانی رۆژئاوا بگەڕێننەوە و وڵاتەکانیان.