سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە فالح فەییاز دەکات
K24- ههولێر:
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 3 ی تەمموزی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد، بۆ کۆچی دوایی برای.
سەرۆکی حکومەت، هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
لە بەرامبەردا، فالح فەییاز سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.