كرێكارێكی پڕۆژه‌ی قیڕتاوكرنی رێگه‌ی كه‌لار- سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
کرێکارێك لەکاتی قیرتاوکردنی رێگه‌ی کەلار بۆ سلێمانی نزیك شاره‌دێی باوەنور به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021 کاتژمێر 6:30 دەکەوێتە ژێر پانکەرەوەی قیڕ-ڕەوڵە.
كرێكاره‌كه دەستبەجێ گیانلەدەست دەدات، ئه‌و کرێکارەکە خەڵکی دەربەندیخانە، ناوی "دانا عومه‌ر"ـه، بۆ ئه‌مه‌ش پۆلیسی شاردێی باوەنور دەستی بەلێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.
د.ی