زانایان هۆشداری له كارگه‌كانی درووستكردنی كۆرۆنای گۆڕاو ده‌ده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك پسپۆڕی بواری ته‌ندروستی له جیهان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رنه‌گرتووه، ژینگه‌یه‌كی پشتیوانی بۆ درووستبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان ده‌بنه مه‌ترسی.
پرۆفیسۆر "ویلیا‌م شاڤیز"، له به‌شی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له زانكۆی ڤانده‌ربیلت-ی ئه‌مه‌ریكی بۆ تۆڕی "سی ئێن ئێن" گوتی: "ئه‌وانه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رنه‌گرتووه، ده‌بنه كارگه‌یه‌كی پێشبینیكراو بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو".
گوتیشی: "هه‌ر كاتێك ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتبێت، زۆر بێت، ئه‌گه‌ری زۆربوونی ڤایرۆسه‌كه‌ش زیاتره، ئه‌وكاته ڤایرۆسه‌كه ده‌گۆڕێت، ته‌نۆچكه‌ی گۆڕاو درووست ده‌كات، كه زیاتر مه‌ترسییه".
ئاندرۆ بیكۆش، زانای بواری زینده‌ورزانی و به‌رگری له زانكۆی جۆنز هۆپكنز-ی ئه‌مه‌ریكی گوتی: "هه‌ر كاتێك ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گۆڕێت، ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ زنجیره‌یه‌كی دیكه درووست ده‌كات، ئێستا ڤایرۆسه‌كه‌مان هه‌یه، كه به توانایه‌كی زیاتر ته‌شه‌نه ده‌كات".
له ماوه‌ی ساڵی رابردووه‌وه چه‌ندین زنجیره‌ی گۆڕاوی كۆرۆنا ده‌ركه‌وتوون، كه هه‌ندێكیان كوشنده‌ترن له‌وانه‌ی دیكه.
مه‌ترسی له جیهاندا زیادی كردووه له‌گه‌ڵ زیادبوونی زنجیره‌كانی گۆڕاوه‌كانی كۆرۆنا، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ زنجیره‌ی كۆرۆنای گۆڕاوی به‌ریتانی و به‌رازیلی و باشووری ئه‌فریقیا، دواترینیشیان كۆرۆنای ده‌لتا، كه بووه هۆی درووستبوونی شه‌پۆڵێكی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان و له‌چه‌ند وڵاتێكیش كاره‌ساتی درووست كردووه، به تایبه‌تی له هیندستان.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری دا له مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنایه‌كی گۆڕاو، به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆنای ده‌لتا له ئه‌وروپا، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه ژماره‌ی تووشبووانی له ئه‌فریقیا له زیادبوونه.
د.ی