پیاوێك به شێواوی له‌دایكبوو، به‌ڵام به یادگه‌یه‌كی به‌هێزه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كیم پیك، ئه‌و پیاوه‌ی به شێواوی له‌دایكبوو، به‌ڵام ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی زۆر به‌ناوبانگ بێت، كه یادگه‌یه‌كی هاوتای كۆمپیوته‌ری هه‌بووه، ته‌نانه‌ت ناوبانگییه‌كه بووه بابه‌تی فیلمه سینه‌ماییه‌كان و خه‌ڵاتی ئۆسكاری له‌سه‌ر وه‌رگیراوه، ئه‌م پیاوه خاوه‌ن یادگه‌یه‌كی ئاسنینه و توانیوویه‌تی به كاتژمێرێك كتێبێك له‌به‌ر بكات.
كیم پیك له ساڵی 1951 له ویلایه‌تی بۆتای ئه‌مه‌ریكا له دایك بوو، كه هه‌ندێك كێشه‌ی تێكچوون و شێواوی له مێشكی هه‌بوو، كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر شێوازی قسه‌كردن و شێوه‌شی درووستكردبوو، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی.
به‌ڵام ئه‌و تێكچوونه‌ی مێشكی "كیم" توانایه‌كی له راده‌به‌رده‌ری له منداڵییه‌وه بۆ درووست كرد، كاتێك هێشتا دوو ساڵی ته‌واو نه‌كردبوو، خێزانه‌كه‌ی هه‌ستیان به‌وه كرد، كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه، ئه‌و كتێبه‌ی یه‌ك جار ده‌یخوێنێته‌وه، به‌بیربێته‌وه.
ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ كیم، دواتر ئاشكرا كرا، كه خاوه‌نی یادگه‌یه‌كی زۆر به‌هێزه، هه‌رچه‌نده ماوه‌ی منداڵی به سه‌ختی به‌ڕێكردووه و به‌هۆی كێشی زۆریه‌وه نه‌یتوانیوه له‌سه‌ر پێیه‌كانی بووه‌ستێت تا چوار ساڵی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له قوتابخانه ده‌ركراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشه له هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌بووه و زۆر به په‌له قسه‌ی كردووه و زۆرجار له قسه‌كردن نه‌وه‌ستاوه.
خێزانه‌كه‌ی كیم، به تایبه‌تی باوكی، به پێشنیازه‌كانی پزیشك رازی نه‌بووه، كه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت و چاره‌سه‌ر بكرێت، خێزانه‌كه سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له خوێندن به‌رده‌وام بێت، ته‌نانه‌ت له ماڵه‌وه‌ش، بۆیه له ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا خوێندنی ته‌واو كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كارێكی له بواری ژمێریاری ده‌ستكه‌وت به‌ر له‌وه‌ی ته‌مه‌نی بگاته 18 ساڵی، كه له كاره‌كه‌یدا سوودیان له تواناكانی مێشكی وه‌رگرتووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئامێری ژماردن "حاسیبه" به‌كاربهێنێت.
ناوبانگ و فیلمی سینه‌مایی
به تێپه‌ڕبوونی كات، كیم تواناكانی زیاتر به‌ده‌ركه‌وتن، تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی 12 هه‌زار كتێبی به ته‌واوه‌تی له‌به‌ربووه، توانیویه‌تی ئه‌و كتێبانه زۆر به په‌له‌ش بخوێنێته‌وه، له‌وه‌ش سه‌یرتر، توانیویه‌تی دوو لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه له یه‌ك كاتدا بخوێنێته‌وه، یه‌كێكیان به چاوی راست و ئه‌وه‌ی دیكه به چاوی چه‌پ.
له‌و كاته‌دا كیم ناوبانگێكی زۆر په‌یدا كرد، 5 زانكۆ داوایان كرد لێكۆڵینه‌وه‌ی له مێشكی ئه‌و پیاوه بكه‌ن، به تایبه‌تی كه خاوه‌نی یادگه‌یه‌كی به‌هێز بووه، هه‌ر ته‌نیا ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كانی له‌بیرنه‌بووه، به‌ڵكو نۆته‌ی مۆسیقاشی له‌به‌ربووه، له‌گه‌ڵ رێگه و ناوونیشنانی وڵاتانیش جیهانیشی له‌به‌ر بووه.
باری مۆرۆ، نووسه‌ری سینه‌مایی بیرۆكه‌ی فیلمی "پیاوی باران"ی له ژیانی كیم درووست كرد، دواتر كراوه‌ته فیلم له ساڵی 1988، هونه‌رمه‌ندی جیهانی "داستین هۆفمان" رۆڵی كه‌سایه‌تی كیم-ی بینی و خه‌ڵاتی ئۆسكاری له‌سه‌ر وه‌رگرت.
له كۆتاییدا كیم له ساڵی 2009 له ته‌مه‌نی 58 ساڵیدا مرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ده‌وروبه‌ری خۆی جێهێشت، كه له هه‌وڵدان له هه‌ر بارێكی قورس‌دا نه‌وه‌ستن، له پێشكه‌وتن نه‌وه‌ستن، ئه‌گه‌ر ره‌وه‌شه‌كه هه‌ر چه‌ند قورسیش بێت.
د.ی