وێبسایتێكی نێوده‌وڵه‌تی دژی "دابه‌زاندنی كێشی له‌ش" هه‌نگاو ده‌نێت

K24 - هه‌ولێر:
وێبسایتی Pinterest، كه تایبه‌ته به كۆكردنه‌وه و هه‌ڵگرتنی وێنه‌ی جۆراوجۆر، دژی "دابه‌زاندنی كێشی له‌ش هه‌نگاو" ده‌نێت.
به گوێره‌ی سیاسه‌تی نوێی كاركردنی ئه‌و وێبسایته، له‌مه‌ودوا رێگه‌نادرێت ئه‌و رێكلامانه‌ی بۆ به دابه‌زاندنی كێشی له‌ش و خۆلاواز كردن ده‌كرێن، له‌سه‌ر وێبسایته‌كه ده‌ربكه‌ون، جا چ به وێنه بێت، یان پۆسته‌ر و دیزاین و رێنمایی.
بێن سیڵبه‌رمان، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ئه‌و وێبسایته به كه‌ناڵی "سی ئێن ئێن"ی راگه‌یاندووه، به‌شێك له خه‌ڵك بۆ دابه‌زاندنی كێشی له‌ش په‌ناده‌به‌نه به‌ر خواردنی نا ته‌ندروست، یان به‌كارهێنانی ده‌رمانی كیمیایی، ئه‌وه‌ش زیانی زۆر به ته‌ندروستی خه‌ڵك ده‌گه‌یه‌نێت.
توێژینه‌وه ته‌ندروستییه‌كان ده‌ریانخستووه، ئه‌گه‌ر له باری قه‌ڵه‌وی ئاسایی خۆیان بمێننه‌وه باشتره له‌وه‌ی به ده‌رمانی كیمیایی و خواردنی ناته‌ندروستی كێشی له‌شیان دابه‌زێنن.
سه‌رچاوه: CNN