جان دۆست له‌سه‌ر كوژرانی ئه‌مین عیسا‌ هاته‌ ده‌نگ

"به‌ ئه‌ركی خۆم ده‌زانم ئه‌و كرده‌وه‌ دڕندانه‌یه‌ شه‌رمه‌زار بكه‌م"
ئه‌مین عیسا، ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی په‌یه‌ده‌ گیانی له‌ده‌ستدا
ئه‌مین عیسا، ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی په‌یه‌ده‌ گیانی له‌ده‌ستدا

K24 - هه‌ولێر:

جان دۆست، رۆمانووسی كوردی رۆژئاوای كوردستان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، به‌ ئه‌ركی خۆم ده‌زانم ئه‌و كرده‌وه‌ دڕندانه‌یه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌مین عیسا كراوه‌، شه‌رمه‌زار بكه‌م، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، زوڵمی ناوخۆیی له‌ زوڵمی بیانییه‌كان زیاتر وڵات و كۆمه‌ڵگه‌ وێران ده‌كات.

جان دۆست له‌ تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، "زۆر خه‌مگین ده‌بم، كاتێك وێنه دڵته‌زێنه‌كانی ئه‌مین عیسا ده‌بینم، كه‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆیان ناردووم‌، به‌ ئه‌ركی خۆم ده‌زانم ئه‌و كرده‌وه‌ دڕندانه‌یه‌ شه‌رمه‌زار بكه‌م و بڵاویبكه‌مه‌وه‌".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، "زوڵمی ناوخۆیی له‌ زوڵمی بیانییه‌كان زیاتر وڵات و كۆمه‌ڵگه‌ وێران ده‌كات. بێده‌نگ نابین".

د.ی