ئینفۆگرافیک... گەندەڵییەکانی کەرتی کارەبا لە عێراق

گەندەڵییەکانی کەرتی کارەبا لە عێراق
گەندەڵییەکانی کەرتی کارەبا لە عێراق

K24 - هەولێر

دوای زیاتر لە 17 ساڵ قەیرانە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق هەر بەردەوامن، هاوکات گەندەڵی هۆکاری پەککەوتنی زۆربەی جومگە هەستیارەکانی عێراقە.

بەگوێرەی بەدواداچوونەکان، وەزارەتی کارەبای عێراقیش یەکێک لە وەزارەتە پڕکێشەکان، بەهۆی گەندەڵی و ناڕەزایەتی هاووڵاتییانەوە وەزیری کارەبا ماجد مەهدی حەنووش دەستی لەکار کێشایەوە.

بچڕانی کارەبای نیشتمانی لە ماڵان و لە نەخۆشخانەکان لەم وەرزەی هاوین کە پلەی گەرما لە عێراق دەگاتە سەرووی 50 پلەی سیلیزی، حکومەتی عێراقی رووبەرووی رەخنەی زۆر تووند کردووەتەوە. لە چەند رۆژی رابردووشدا بەھۆی تەقاندنەوەی تاوەرەکانی کارەبا و پچڕانی تەزووی کارەبا، ناڕەزایەتییەکان لە شەقامی عێراقی گەیشتە لوتکە.

بەگوێرەی داتاکان، خەرجی کارەبا لە ساڵی 2003 تا 2021،لە عێراق 80  ملیار دۆلار بووە و 30 ملیار دۆلار گەندەڵی تێدا کراوە.