سلێمانی.. وه‌زاره‌تی كاره‌با واژوو له‌سه‌ر دوو پڕۆژه‌ی كاره‌با ده‌كات

هه‌ردوو پڕۆژه‌كه‌ به‌ بڕی زیاتر له‌ 48 ملیار دینار جێبه‌جێ ده‌كرێن
وه‌زاره‌تی كاره‌با دوو پڕۆژه‌ی نوێ كاره‌بای له‌ سلێمانی راگه‌یاند
وه‌زاره‌تی كاره‌با دوو پڕۆژه‌ی نوێ كاره‌بای له‌ سلێمانی راگه‌یاند

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشممه 4ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021 رایگه‌یاند، له‌ پارێزگای سلێمانی دوو پڕۆژه‌ی گرنگی كاره‌با به‌ بڕی زیاتر له‌ 48 ملیار دینار واژوو كرد، كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا جێبه‌جێده‌كرێن.

وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاشكرای كرد، پڕۆژه‌ی یه‌كه‌م، به‌ستنه‌وه‌ی هێڵی 132 كه‌ی ڤی نێوان بازیان و رانیه‌یه‌، به‌ درێژایی 105 کیلۆمەتر و بە گوژمەی 31 ملیار و 600 ملیۆن دینار، لەلایەن کۆمپانیای هێرۆوە لە ماوەی 365 رۆژدا جێبەجێ دەکرێت.

وه‌زیری كاره‌با واژووی له‌سه‌ر دوو پڕۆژه‌ی كاره‌با كرد
وه‌زیری كاره‌با واژووی له‌سه‌ر دوو پڕۆژه‌ی كاره‌با كرد

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پڕۆژەی دووەم، بەستنی هێڵی 132 کەی ڤی لە نێوان تانجەرۆ و سەید سادق بە دووری 55 کیلۆمەتر و بە تێچوونی 17 ملیار و 210 ملیۆن دینار، لەلایەن هەر دوو کۆمپانیای هێرۆ و مادۆوه‌ لەماوەی (220) رۆژدا جێبەجێ دەکرێت.

کەمال محه‌مه‌د، وەزیری کارەبا لە رێورەسمی واژووکردنی گرێبەستەکاندا، پێداگیریی لەسەر گرنگیی جێبەجێکردنی هەردوو پرۆژەکە بە کوالیتییەکی بەرز بۆ باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای سلێمانی کردەوە.

 

د.ی