به فهرمی ترینكاو بارسێلۆنای جێهێشت
فرانسیسکۆ ترینکائۆ یاریزانی پۆرتوگاڵی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی وڵڤەرهامتنی ئینگلیزی کرد.
ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بڵاویکردەوە لەگەڵ یانەی وڵڤەرهامتنی ئینگلیزی گەیشتنە رێکەوتن لەسەر گواستنەوەی ناوهراستكاری پورتوگالی ترینکاو بە شێوەی خواستن بۆ ئەو یانەیە و ئەو یاریزانە تاوەکو کۆتایی وەرزی داهاتوو لە پرێمەرلیگ یاری دهكات و سەرجەم شایستە داراییەکانی لە ماوەی ئەم وەرزە پێشکەشی دەکات و هەروەها لە کۆتایی وەرزی مافی کرینەوەی هەمیشەیی دەبێت.
ترینکاو لە ساڵی 2020 لە ریزەکانی یانەی براگای پۆرتوگاڵی گواسترایەوە بارسێلۆنا و لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری 43 یاری لەسەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان کردووە و بەرهەمەکەشی 3 گۆڵ و 2 ئاسیست بووه.