گینێڵ ئینێرجی بڕی 11 ملیۆن دۆلاری له‌حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرت
K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانیای گینێڵ ئینێرجی بواری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت رایگه‌یاند، لەبەرامبەر هەناردەكردنی نەوتی خاو لەكێڵگەی نەوتی تەق تەق، بڕی 11 ملیۆن دۆلاریان لەحكومەتی هەرێم وەرگرتووە وەكو شایستەی دارایی كۆمپانیاكه.
ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه كۆمپانیای گینێڵ ئینێرجی و هاوبەشەكانی لەكێڵگەی نەوتی تەقە تەق بڕی 11 ملیۆن دۆلاریان لەحكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە بەرامبەر هەناردەكردنی نەوتی ئه‌و كێڵگه‌یه له مانگی نیسانی رابردوو.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كۆی پشكی گینێڵ ئینێرجی لەبەرامبەر هەناردەكردنی نەوتی كێڵگەی تەق تەق لەمانگی نیساندا بریتی بووە لە 6 ملیۆن و 50 ھەزار دۆلار، هاوكات تێكڕای رۆژانه‌ی فرۆشتنی نه‌وت له كێڵگه‌ی ته‌قته‌ق 67 هه‌زارو 405 به‌رمیل نه‌وت بووه له رۆژێكداو نرخی فرۆشتنی نه‌وتی پێوه‌ری برێنتیش بۆ مانگی رابردوو به تێكڕا له نێوان 41 بۆ 48 دۆلار بووه.