سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئاڵای ئه‌مه‌ریكا و لایبیریا لێك جیاناكاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی ئیسرائیل ئاڵای ئه‌مه‌ریكا و لایبیریا لێك جیاناكاته‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه یه‌كێك له تویته‌كانی ده‌بێته جێگه‌ی گاڵته‌پێكردنی یائیر ناتانیاهۆ، كوڕی بنیامین ناتانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئه‌و وڵاته.
دوای ئه‌وه‌ی له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، یائیر لاپید، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مه‌ریكا پیرۆزبایی له ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كات، یائیر ناتانیاهۆ، كوڕی بنیامین ناتانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئه‌و وڵاته گاڵته به تویته‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.
كوڕه‌كه‌ی ناتانیاهۆ وێنه‌یه‌كی تویته‌كه‌ی یائیر لاپیدی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، كه له بری ئاڵای ئه‌مه‌ریكا، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ وێنه‌ی ئاڵای لایبیریای داناوه و كوڕه‌كه‌ی ناتانیاهۆش نووسیویه‌تی: "سه‌رۆك وه‌زیرانمان ئاڵای ئه‌مه‌ریكا و لایبیریا لێك جیاناكاته‌وه".
هه‌روه‌ها كوڕه‌كه‌ی ناتانیاهۆ له وێنه‌ی ئیمۆجییه‌كی هاوپێچی تویته‌كه‌ی كردووه، كه گوزارشت له گاڵته‌جاڕی ده‌كات.
H.B