وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق: چه‌ندین هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی تاوه‌ره‌كانی كاره‌با پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له باكوورى به‌سره، گرووپێكى نادیار، ده‌ستیكردووه به تێكدانى وێستگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با، له كاتێكدا حكومه‌تى عێراق له هه‌وڵدایه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كه‌می كاره‌با له وه‌رزى گه‌رمادا.
له چه‌ند گرته‌یه‌كى ڤیدیۆییدا له پارێزگاى به‌سره، ده‌ركه‌وتووه، گرووپێكى نادیار وێستگه‌ى (ناحیه)، بۆ به‌رهه‌مهێنانى كاره‌بایان ته‌قاندووەته‌وه، لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكومه‌تى عێراقیش نه‌یانتوانیووه ئه‌و گرووپانه ده‌ستگیر بكەن.
لەمبارەوە ژووری ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى به‌سره بڵاویكرده‌وه، هیچ جۆره هێرشێك بۆ سەر وێستگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له‌و پارێزگایه رووینه‌داوه، خه‌ڵكى ئه‌و شاره هاوكارییه‌كى زۆرى هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ن و ژێرخانى شاره‌كه‌یان ده‌پارێزن.
به‌غدا، چه‌ند به‌رپرسێكى باڵاى سه‌ربازى ده‌ستنیشانكردووه، بۆ ده‌ستگیركردنى ئه‌و گرووپانه‌ى، كه هه‌وڵى ته‌قاندنه‌وه‌ى وێستگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با ده‌ده‌ن، له كاتێكدا، پله‌كانى گه‌رمى له عێراق به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه.
راگه‌یاندنى حه‌شدى شه‌عبی بڵاویكرده‌وه، چه‌ند هێرشێكى تێكدان و ته‌قاندنه‌وه‌ى وێستگه‌كانى كاره‌بایان له باكوورى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه، كه ته‌زووى كاره‌بایان ده‌گه‌یانده شاره‌كانى باشوورى عێراق.
حه‌شدى شه‌عبی بڵاویشیكرده‌وه، هه‌وڵێكى گروپێكى نادیاریان پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه، چه‌ندین بۆمبی ده‌ستكرد و ته‌قه‌مه‌نیش ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه.
حه‌شدى شه‌عبی روونیشیکردەوە ، ده‌ستیان به‌سه‌ر (3) بۆمبى ئاماده‌كراو داگرتووه، كه بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ى وێستگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با، ئاماده‌كرابوون.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى، سه‌ر به وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق، بڵاویكرده‌وه، به‌هاوكاری لیواى (8)ـى سوپاى عێراقى و هێزه‌كانى هه‌واڵگری و فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان و فڕۆكه‌كانى سوپا، ده‌ستكرا به ئه‌نجامدانى پشكنینى چه‌ندین ناوچه له گونده‌كانى نزیك لە پارێزگاى كه‌ركووك، بۆ ئه‌مه چه‌ندین بۆمب و ته‌قه‌مه‌نى ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا، كه پێده‌چێت بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ى تاوه‌ره‌كانى كاره‌با، ئاماده‌كرابوون، كاتێک ته‌زووى كاره‌بایان بۆ باشوورى عێراق ده‌گواسته‌وه.
ک.ب