نرخی نه‌وت دابه‌زى
K24 – هه‌ولێر:
له ئاڵوگۆڕه‌كانی ئه‌مڕۆی بازاره‌كاندا جارێكی دیكه نرخی نه‌وت دابه‌زی بۆ ژێر 50 دۆلار، ئەمەش دوای حه‌وت مانگ دوێنێ بۆ یه‌كه‌مین جار نرخی هه‌ر به‌میلێك نه‌وت گه‌یشته سه‌رووی په‌نجا دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئه‌مڕۆ له بازارى نه‌وتدا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت بۆ 49 دۆلار و 16 سه‌نت دابه‌زی ھەروەھا هه‌ر به‌میلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكیش بۆ 49 دۆلار و 10 سه‌نت فرۆشرا.
دابه‌زینی نرخی نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆری نه‌وتی وه‌بازار خراو، هاوكات ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیاد ببێت و كۆمپانیا بچووكه‌كانی بواری به‌رهه‌می نه‌وتیش دووباره ده‌ست بكه‌نه‌وه به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، كه به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه ده‌ستیان له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌ڵگرتبوو.