لە عێراق جەنگێکی ناوخۆیی بەڕێوەیە
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى "هارتس"، بڵاویكرده‌وه، عێراق هه‌وڵده‌دات له ژێر كاریگه‌رییه‌كانى تاران بێته ده‌ره‌وه، ئێرانیش هه‌وڵده‌دات كاریگه‌رییه‌كانى له عێراق چڕتر بكاته‌وه، پێش ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى له عێراق به‌ڕێوه بچێت، تاران هه‌وڵده‌دات پێگه‌ى خۆی زیاتر به‌هێز بكات.
ئه‌و رۆژنامه ئیسرائیلیه رایگه‌یاند، تاران له ئه‌داى مسته‌فا كازمى رازى نیه، چونكه له‌جیهان و وڵاتانى عه‌ره‌بی نزیك بووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، تیرۆركردنى ئیهاب ئه‌لوه‌زنى، (32)مین كه‌س بوو، له‌ریزى چالاكوانه سیاسییه‌كان له عێراق كوژرا، كاتێك رۆڵێكى به‌رچاوى هه‌بوو له رێكخستنى خۆپیشاندانه‌كان، بكوژانى چالاكوانه مه‌ده‌نییه‌كانیش كه‌سانى نادیار نین، ئه‌وان به‌شێكن له چه‌كدارانى میلیشیاى نزیك له ئێران،
بڵاویشیكرده‌وه، له‌وه‌ته‌ى خۆپیشاندانه‌كانى (2019)ه‌وه دروستبووه، عێراق خه‌ریكه به‌ره‌و قۆناغى جه‌نگێكى ناوخۆیی بێده‌نگ هه‌نگاو ده‌نێت، كه پڕه له تیرۆر و نمایشى سه‌ربازى میلیشیا سه‌ربازییه‌كان، تا سه‌ركه‌وتنى ئیبراهیم ره‌ئیسى، سه‌رۆك كۆمارى نوێى ئێران، وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كى توندڕه‌و پاڵپشتى سه‌ره‌كى بۆ چه‌كدارانى میلیشیایی له عێراق.
رۆژنامه‌ى ناوبراو دووپاتیكرده‌وه، ئێران ئاستى ته‌زووى كاره‌با و ئاوى، بۆ سه‌ر عێراق كه‌مكردووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ به‌سره و پارێزگاكانى دیكه‌ى باشووری عێراق، به پاساوى قه‌رزار بوونى عێراق بۆ ئێران، به بڕى(4) ملیار دۆلارى، ئاو و كاره‌با.
راشیگه‌یاند، تاران ئه‌و قه‌رزه‌ى وه‌ك كارتێكى فشار بۆ سه‌ر به‌غدا به‌كار هێناوه، بۆ به‌هێزتركردنى هه‌ژموونى خۆی له‌م وڵاته، ره‌نگه عێراق بتوانێت خۆى له هه‌ژموونى ئێران رزگار بكات، به نزیكبوونه‌وه‌ى له وڵاتانى عه‌ره‌بی و جیهان، به‌تایبه‌ت نزیكبوونه‌وه له ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانى خۆرئاوا، ئه‌گه‌ر نا عێراق به یه‌كجاره‌كى له ژیاندا نامێنێت و ده‌مرێت، هه‌روه‌ك رۆژنامه‌كه وه‌سفیكردووه.
ئاماژه‌شیپێكرد: به‌هۆی سزاكانى واشنتن بۆ سه‌ر تاران، عێراق ناتوانێت قه‌رزه‌كانى ئێران بداته‌وه، جیا له‌وه‌ش كه نرخى نه‌وت له بازه‌ڕه‌كانى جیهان دابه‌زیوه، كاریگه‌رى هه‌بووه بۆ سه‌ر ئابووری عێراق.
دواجار رۆژنامه‌ى "هارتس" نووسیوێتى: سه‌رباری خراپی بارودۆخی ئابووری، عێراق هاوینێكى گه‌رم به‌ڕێده‌كات، سه‌ره‌ڕاى گه‌رماكه‌ش، شه‌وانێكى تاریك، بێ به‌كار هێنانى ئامێره فێنكه‌ره‌وه‌كان ده‌گوزه‌رێنێ.
سەرچاوە: الحرة
ك.ب