94 سه‌ربازى ئه‌فغانى به‌ره‌و تاجیكستان هه‌ڵاتن
K24- هه‌ولێر:
هێزه‌كانى پاسه‌وانى سه‌ر سنوورى تاجیكستان، رایانگه‌یاند، دواى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى شارۆچكه‌یه‌كى ئه‌فغانستان، له‌لایه‌ن چه‌كدارانى بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبانه‌وه، (94) سه‌ربازى ئه‌و وڵاته به‌ره‌و سنووره‌كانیان هەڵاتوون.
نوسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى هێزه‌كانى سه‌ر سنوورى تاجیكستان بڵاویانكرده‌وه، به بێ رووبه‌ڕووبوونه‌وه، ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانى بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان ده‌ستیان به‌سه‌ر شارۆچكه‌ى "خواهان"ى ویلایه‌تى "به‌دخشان"ى ئه‌فغانساندا گرت.
ئه‌و سه‌رچاوه ئاشكراشیكرد، له پێناو سه‌لامه‌تى خۆیان، (94) چه‌كدارى ئه‌فغانى به‌ره‌و وڵاتى تاجیكستان هه‌ڵاتوون، پاسه‌وانى سه‌ر سنوورى ئه‌و وڵاته‌ش، بە هۆکاری مرۆیی، رێگه‌یان به‌و سه‌ربازانه داوه، كه په‌نایان بۆ بردوون.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پێشهاته مه‌یدانییه‌كانی ئه‌فغانستان، له رێگه‌ى ته‌له‌فۆنه‌وه، هەریەك لە ئیبراهیم ره‌ئیسى، سه‌رۆك كۆمارى ئێران و عمران خان، سه‌رۆك وه‌زیرانى پاكستان، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى رەوشی ئه‌فغانستانیان تاووتوێ كرد، راشیانگه‌یاند، هه‌ردوو وڵات نیگه‌رانن سه‌باره‌ت به بارودۆخى ئه‌فغانستان، پێویسته له‌م قۆناغه‌دا پشتیوانی كابوڵ بكه‌ن.
ک.ب