راهێنه‌ری كۆكا كۆلا: له نێو یاریگه وه‌ڵامی كریستیانۆمان دایه‌وه و گه‌یشتینه خولی نایاب
یانه‌ی كۆكا كۆلای میسری بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆیدا گه‌یشته خولی نایابی میسری و راهێنه‌ری ئه‌و یانه‌یه‌ش ده‌ڵێت له نێو یاریگه وه‌ڵامی كریستیانۆ رۆناڵدۆمان دایه‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال له پرێس كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له یارییه‌كانی یۆرۆ بوتڵه شوشه‌كانی كۆكا كۆلای له‌به‌رده‌می خۆی لادا و ئه‌مه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه.
تامر موسته‌فا راهێنه‌ری یانه‌ی كۆكا كۆلای میسری له چاوپێكه‌وتنێكی میدیایی دا ده‌ڵێت: له نێو یاریگه وه‌ڵامی كریستیانۆ رۆناڵدۆمان دایه‌وه و گه‌یشتینه خولی نایابی میسری.
تامر موسته‌فا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه یاریزانه‌كانمان ترسیان له پێدانی مووچه و شایسته داراییه‌كانیان هه‌بوو، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هه‌موو مافه‌كانیان پێدرا و به ئاستێكی جێگیر ده‌ركه‌وتن و هه‌ڵه‌كانیان راستكرده‌وه و به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ خولی نایاب سه‌ركه‌وتن.
یانه‌ی كۆكا كۆلای میسری كه له لایه‌ن كۆمپانیای كۆكا كۆلا سپۆنسه‌ری ده‌كرێت و وه‌رزی رابردوو له خولی پله‌دووی میسری یاری ده‌كرد و له كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆی به كۆكردنه‌وه‌ی 52 خاڵ له 30 یاری به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ خولی نایابی میسری سه‌ركه‌وت.