ڤاكسینێك كاریگه‌رییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر كۆرۆنای ده‌لتا سه‌لمێنرا
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای "جۆنسن ئاند جۆنسن" رایگه‌یاند، ڤاكسینێكی كۆرۆنا كه له یه‌ك ژه‌م پێكهاتووه، به‌رامبه‌ر به كۆرۆنا گۆڕاوه‌كه‌ی ده‌لتا كاریگه‌ره و به‌رگری به‌رده‌وامیش به‌رامبه‌ر به په‌تاكه به شێوه‌یه‌كی فراوان درووست ده‌كات.
كۆمپیانیاكه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌وانه‌ی ئه‌م ڤاكسینه‌یان به‌كارهێناوه، تنۆچكه‌ی به‌رگریان بۆ درووستبووه، كه بۆ ماوه‌ی 8 مانگ له توانای دایه رووبه‌ڕووی هه‌موو جۆره گۆڕاوه‌كانی كۆرۆنا ببێته‌وه، به تایبه‌تی كۆرۆنای ده‌لتا، كه یه‌كه‌مجار له هیندستان سه‌رهه‌ڵدا و ئێستاش له‌ته‌واوی جیهان ته‌شه‌نه‌ی كردووه.
ژه‌مێكی جۆنسن ئاندن جۆنسن سه‌ره‌تا به‌رگرییه‌كی كه‌متری له‌و ڤاكسینانه‌ی كه له رێگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای ترشی ناوكی ریبی mRNA له كۆمپانیای فایزه‌ر و مۆدێرنا هه‌بوو.
یوهان ڤان هۆف، سه‌رۆكی جیهانیی بۆ نه‌خۆشییه گوزراوه‌كان و ڤاكسینی جۆنسن ئاندن جۆنسن بۆ وێبسایتی "بلومێرگ" گوتی: "به ڤاكسینه‌كه دڵخۆشین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵنیاین پێویستی به ژه‌می پاڵپشتیكراو نییه، ئێمه له كۆرۆنای گۆڕاو پارێزراوین".
كۆمپانیاكه روونیكرده‌وه، ته‌نیا ژه‌مێكی ئه‌و ڤاكسینه كۆرۆنا گۆڕاوی ده‌لتا له ماوه‌ی 29 رۆژدا مه‌ترسی ده‌ڕه‌وه‌ێنێته‌وه، به‌پێی تێپه‌ڕبوونی كاتیش پارێزگاری درووست ده‌كات.
روونیشكرده‌وه، ئه‌وانه‌ی ژه‌مێكی ئه‌و ڤاكسینه‌كیان به‌كارهێناوه، پێویست ناكات ژه‌مێكی دیكه وه‌كو پاڵپشتی لێبدرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه بۆ ماوه‌ی ساڵێك كاریگه‌ری به‌رده‌وام ده‌بێت.
د.ی