ئارامكۆ ئاستی به‌رهه‌می خۆی له‌بازاره‌كاندا زیاد ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێو‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئارامكۆی سعودیه رایگه‌یاند، ئه‌مساڵیش هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو ئاستی به‌رهه‌می كۆمپانیاكه‌مان زیاد كردووه و هه‌وڵده‌ده‌ین ببینه پردێك بۆ ئه‌وه‌ی سعودیه بگاته قۆناغێك كه به‌شێوه‌یه‌كی لاوه‌كی پشت به نه‌وت ببه‌ستێت.
ئه‌مین ناسر، به‌ڕێو‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئارامكۆ رایگه‌یاند، كۆمپانیاكه‌یان به‌رده‌وامه له به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م و زیادبونی هێزی خۆی له بازاره‌كاندا.
گوتیشی: پاڵپشتی ته‌واوی وڵات ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی دیدگای 2030 سعودیه جێه‌به‌جێبكرێت و له ساڵانی داهاتووشدا كه‌متر پشت به كه‌رتی نه‌وت و وزه ده‌به‌ستین له دابین كردنی داهاتی ئابووری بۆ وڵات.
كۆمپانیای ئارامكۆ گه‌وره‌ترین كۆمپانیایه له جیهان له‌بواری به‌رهه‌می نه‌وتی به‌جۆرێك خاوه‌نی زیاتر له لەسەدا 15 یه‌ده‌گی نه‌وتی جیهانه و بڕه‌كه‌ی به 265 ملیار به‌رمیل نه‌وت مه‌زه‌نده ده‌كرێت.