لە شەش مانگدا 30 کەس لە هەڵەبجە بەتۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کراون
K24 – هەڵەبجە
لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا 30 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەستگیر کراون.
بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەڵەبجە کە وێنەیەکی دەست کوردستان24 کەوتووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی حوزەیران، 30 کەس لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە تۆمەتی بازرگانی کردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرەکان دەستگیر کراون، کە 18 تۆمەتبار دۆسیەکەیان یەکلا کراوەتەوە و 12 تۆمەتباری دیکەش لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
وەک لە ئامارەکەدا ئاماژەی پێکراوە، لەو ماوەیەدا دەست بەسەر 9 گرام تلیاک و 6،95 گرام ئهمڤیتامین و بڕێک لە حەبی فەلکراوی جۆراوجۆر دا گیراوە.
ئاشکراش کراوە، 9 تۆمهتباری دیكه، كه كۆتایی ساڵی رابردوو دهستگیر كرابوون له سهرهتای ئهمساڵدا لهلایهن دادگای تایبهتمهندهوه سزادراون.