ئانێلكا بۆ مباپێ: تاكه رێگایه‌ك بۆ كێبڕكێی مێسی و كریستیانۆ
نیكۆلاس ئانێلكا هێرشبه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا ئامۆژگاری كلیان مباپێ ده‌كات پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت، ده‌شڵێت: تاكه ڕێگا له‌به‌رده‌م مباپێ بۆ ئه‌وه‌ی كێبڕكێی كریستیانۆ و مێسی بكات پێویسته بچێته یه‌كێك له دوو یانه گه‌وره‌كه‌ی ئیسپانیا.
نیكۆلاس ئانێلكای ته‌مه‌ن 42 ساڵ، پێشتر له یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌ستی به یاریكردن كردووه و دواتر له وه‌رزی 1999 ـ 2000 یاری بۆ ریال مه‌دریدیش كردووه، له‌مباره‌یه‌وه پێشنیاز بۆ كلیان مباپێ هاونیشتیمانی ده‌كات ئه‌گه‌ر بیه‌وێت بدره‌وشێته‌وه و ئاستێكی گه‌وره‌تر پێشكه‌ش بكات داوای لێ ده‌كات له پاریس بڕوات.
ئانێلكا ده‌شڵێت: مباپێ ناتوانێت وه‌كو مێسی و كریستیانۆ بێت و له پاریس سانجێرمانیش به‌رده‌وام بێت، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت زیاتر پێشبكه‌وێت و ده‌رفه‌تی باڵۆن دۆری بۆ بێته پێش، ده‌بێت هه‌نگاوه‌كانی كریستیانۆ و مێسی هه‌ڵبگرێت كه له یانه‌كانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا هه‌موو شتێكیان به‌ده‌ستهێنا.
ئانێلكا كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا یۆرۆی ساڵی 2000ـی به‌ده‌ستهێنا و یاریی بۆ یانه‌كانی ئارسێناڵ، چێڵسی، مان سیتی و لیڤه‌رپوولیش كردووه، گوتیشی: خولی فه‌ره‌نسا ده‌زانم ئاسان نییه، به‌ڵام پرێمه‌رلیگ قورسترینیانه، به‌ڵام من ئامۆژگاری مباپێ ده‌كه‌م بچێته ریال مه‌درید یان بارسێلۆنا، خولی ئیتاڵیاش بۆ ئه‌و خراپ نییه و ده‌توانێت وه‌كو هێرشبه‌رێك تێیدا بدره‌وشێته‌وه.