بە گرافیک... رێژەی وەرگرتنی ڤاکسین

لە پارێزگای هەولێر 52 هەزار و 547 کەس ڤاکسینیان وەرگرتووە.

K24 - هەولێر

بەپێی ستانداردی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و وەزارەتی تەندروستیی عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ 20٪ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان و عێراق هەردوو ژرمی ڤاکسینەکەیان وەرگرتبێت.

تائێستا لە هەرێمی کوردستان 138 هەزار و 669 کەس ڤاکسین کراون و رێژەی ڤاکسینەکردنیش لە کوردستان بەمشێوەیەیە کە لە 5٪ ژەمی یەکەمیان وەرگرتووە و لە 3٪ ژەمی دووەم وەرگیراوە. زۆرترین رێژەی وەگرتنی ڤاکسین لە پارێزگای هەولێر بووە کە 52 هەزار و 547  کەس ڤاکسینیان وەرگرتووە.

لە دهۆک 43 هەزار و 559 کەس ڤاکسین کراون . لە سلێمانیش 42 هەزار و 563 کەس ڤاکسینیان وەرگرتووە.