سه‌رانی جی 7 له‌سه‌ر سه‌قامگیری نرخی دراوه‌كان رێككه‌وتن
K24 – هه‌ولێر:
له به‌لاغی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی حه‌وت وڵاته‌كه راگه‌یه‌ندرا, كه هه‌وڵ بۆ سه‌قامگیری و به‌هێزكردنی دۆخی ئابووری جیهانی بدرێت و رێگه نه‌درێت به شكاندنی به‌های دراوه‌كان له كێبركێ بازاره‌كاندا.
له په‌راوێزی كۆنگره‌ی وڵاتانی جی حه‌وت جه‌خت كرایه سه‌ر به‌هێزكردن و راگرتنی سه‌قامگیری دۆخی ئابووری جیهانی و بڕيار درا هه‌وڵبدرێت به‌های دراوه‌كان هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی زۆر به‌خۆیه‌وه نه‌بینێت به‌هۆی كێبڕكێكانه‌وه.
ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌رێكی مامناوه‌ندیه له‌نێوان ژاپۆن و ويلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه دوو سیاسه‌تی جیاوازی ئابووری په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت بۆ ده‌ستوه‌ردانی حكومه‌ت له بازاره‌كاندا، هاوكات رایانگه‌یاند، گه‌شه‌ی ئابووری جیهان له پێشینەی كاره‌كانماندایه.