زیاتر له 57 هه‌زار مردوو له تۆماری ده‌نگده‌رانی به‌غدا هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
خالید ئه‌سه‌دی، په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق ئاشكرای كرد، زیاتر له 57 هه‌زار مردوو له تۆماری ده‌نگده‌رانی به‌غدای پایته‌خت هه‌یه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی كۆمسیۆن ببه‌زێنرێت.
ئه‌سه‌دی روونیكرده‌وه، زیاتر له 57 هه‌زار مردوو له تۆماره‌كانی ده‌نگده‌ران هه‌یه، به پێویستی ده‌زانین ناوی ئه‌و مردووانه له تۆماره‌كان هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تۆماره‌كان بۆ پێشێلكاری به‌كارنه‌هێنرێت".
روونیشكرده‌وه، چه‌ند لایه‌نێك هه‌یه، ده‌یانه‌وێت تۆماری ده‌نگده‌رانی به‌غدا له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاربهێنن، هۆشداریشی دا، هه‌وڵێكی گه‌وره هه‌یه تا سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی كۆمسیۆن ببه‌زێنرێت.
ئه‌سه‌دی باسی له‌وه‌ش كرد، هێزه سیاسییه‌كان له واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن نیگه‌رانن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌وشی سیاسی گومانی له‌سه‌ره تا هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد بكرێت.
د.ی