خانمێکی دیکە لە هەڵەبجە پۆستی باڵای وەرگرت

ژمارەیەك پۆستی شارەکە لەلایەن خانمانه‌وه‌ بەڕێوەدەبرێن
چیمەن محەمەد حوسێن
چیمەن محەمەد حوسێن

K24 - هەڵەبجە

چیمەن محەمەد حوسێن، وەک بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای هەڵەبجە دەستبەکار بوو، بەمەش پۆستێکی دیکەی باڵای شارەکە درایە خانمان، کە لەئێستادا ژمارەیەکی بەرچاوی پۆستە باڵاکانی شارەکە لەلایەن خانمانەوە بەڕێوە دەبرێت.

چیمەن محەمەد حوسێن لە دایکبووی پارێزگای هەڵەبجە و خاوەن بڕوانامەى بەکالۆریۆس لە بواری کارگێڕیدا وەک بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی پارێزگای هەڵەبجە بەوەکالەت دەستبەکار بوو، کە کارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە تایبەتە بە خاوەن پێداویستی تایبەت و نزیکەی 4000 ئەندامیان هەیە.

چیمەن محەمەد حسێن پیشتر فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتى چاودێری کۆمەڵایەتى هەڵەبجە بووە، لە ئێستاشدا وەک بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنى کۆمەڵایەتى هەڵەبجە دەستبەکار بووە.

بەشێک لەو پۆستانەی لە هەڵەبجە لەلایەن خانمانەوە بەڕێوەدەبرێن:..

قایمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە

دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە

بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی هەڵەبجە

بەڕێوەبەری نووسینگەی مافی مرۆڤی هەڵەبجە

سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە

سەرۆکی لیژنەهاوبەشەکانی هەڵەبجە

لێپرسراوی هۆبەی کوشتارگای هەڵەبجە

ئەمڕۆش بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی هەڵەبجە

چیمەن محەمەد حوسێن
چیمەن محەمەد حوسێن