كۆرۆنا له عێراق.. له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ئه‌مڕۆ زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون تۆمار كرا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 45 هه‌زار و 414 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 8 هه‌زار و 30 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌رزترین ژماره‌ی تووشبوونی رۆژانه‌یه، كه له ماوه‌ی ئه‌مساڵ له عێراق تۆماركرابێت. زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له ناوچه‌ی كه‌رخی ساری به‌غدا تۆماركرا، كه بریتییه له هه‌زار و 530 حاڵه‌ت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 29 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 5 هه‌زار و 789 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته ملیۆنێك و 379 هه‌زار و 505 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 17 هه‌زار و 345 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 271 هه‌زار و 244 كه‌سیش به رێژه‌ی 92.2% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 90 هه‌زار و 916 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 619 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا 941 هه‌زار و 652 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
H.B