جی 7 خوازیاری مانه‌وه‌ی به‌ریتانيايه له‌یه‌كێتی ئه‌وروپادا
K24 – هه‌ولێر:
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، سه‌رانی وڵاتانی جی حه‌وت خوازیارن به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا بمێنێته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كانیش تاوتوێی ده‌رچوونی به‌ریتانیایان نه‌كردووه له یه‌كێتی ئه‌وروپادا.
ئه‌نگێلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له‌په‌راوێزی كۆتایی كۆنگره‌ی وڵاتانی جی حه‌وت رایگەیاند، پرسی ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ته‌وه‌ری گفتوگۆكان نه‌بوو، به‌ڵام ئاماژه‌یه‌ك هه‌بوو كه هه‌موو وڵاتانی به‌شدار له‌كۆبوونه‌وه‌كان حه‌زیان به مانه‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌كرد له یه‌كێتی ئه‌وروپادا.
مێركل گوتیشی: ئه‌و پرسه تایبه‌ته به گه‌لی به‌ریتانیا ئاخۆ ده‌نگ بۆ مانه‌وه یان ده‌رچوون ده‌ده‌ن له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
بڕیار وایه له 23 مانگی داهاتوو ریفراندۆمێك له به‌ریتانیا ئه‌نجام بدرێت بۆ وه‌رگرتنی رای هاووڵاتیان له‌سه‌ر پرسی مانه‌وه یان ده‌رچوون له‌یه‌كێتی ئه‌وروپادا.