جارێکی دیکە هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا

"سیستمی بەرگری فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تەقاندەوە"
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا

K24 - هەولێر

بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا و سیستمی بەرگری مووشەکی، فڕۆکەکەی تەقاندەوە.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا بڵاوی کردەوە، درەنگانی شەوی رابردوو بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کراوەتە سەر و فڕۆکەکەش بەهۆی سیستمی بەرگری ئاسمانی تێکشکێندراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە "لەگەڵ هاوبەشەکانمان لێکۆڵینەوە لەو هێرشانە دەکەین و هەموو رێکارێکیش دەگرینە بەر بۆ پاراستنی فەرمانبەران و دامەزراوەکانمان".

لە لایەکی دیکە بە سێ مووشەک هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد، بەڵام گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، هێرشەکان هیچ زیانێکی ماددی و گیانییان نەبوو.