حكومه‌تى سووريا گه‌مارۆى خستووه‌ته سه‌ر زێڕ له بازاره‌كانى رۆژئاواى كوردستاندا
K24 – هه‌ولێر:
به بیانوی هه‌نارده‌كردنی بۆ هه‌رێمی كوردستان و باكووری كوردستان، حكومه‌تی سوریا ماوه‌ی مانگێكه رێگه‌نادات زێڕ بچێته شاره‌كانی رۆژئاوای كوردستان، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئاستی زێر له بازاری قامیشلۆ به رێژه‌ی 10% كه‌میكردووه و ئه‌وه‌ش مه‌ترسی بۆسه‌ر بازاری زێڕ دروستكردووه و له به‌رامبه‌ردا نرخى زێڕ گران بووه.